ترەمپ: دەبێت بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کورد بکرێت

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سوریا بکرێت.

 

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، چووەتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆبووەتەوە, باراک لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ترەمپ ئەم ساتەوەختە بە دەرفەتێک بۆ سوریایەکی نوێ دەزانێت و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت کورد و هەموو پێکهاتەکان بە رێز و شکۆوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت پێکهاتەکان  مافی بەشداریی راستەقینەیان لە حوکمڕانیدا هەبێت.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئامادەیی تیمی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ ئاسانکاریی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە، بە ئامانجی پێشخستنی پرۆسەیەکی یەکگرتنی گشتگیر کە تێیدا "تاکە سوپایەکی نیشتمانیی شەرعی" هەبێت و مافەکانی کورد بپارێزرێت.
 
هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی هەسەدە لە تێکشکاندنی داعش کرد و وتی: "قوربانییەکانیان رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی بەردەوام دژی تیرۆر."

بەپەلە