شارپرێس:
ماڵپه‌ڕى ئاکسیۆسى ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه، بەهۆی کوژرانی ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خۆپیشاندەرانەوە، دۆناڵد ترەمپ بیر لەهێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران دەکاتەوە.
ماڵپەڕه ئه‌مریكیه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دۆناڵد ترەمپ تاووتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی دەکات بۆسەر ئێران، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کوژرانی ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خۆپیشاندەران لەو وڵاتە.
له‌و هه‌واڵه‌ى بڵاویكردوه‌ته‌وه باس له‌وه‌شكراوه، ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەداوەو لەهەمانکاتدا بەدوای ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکانیشدا دەگەڕێت.
زانیاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "ئەم پرسە بڕیارە ئەم هەفتەیە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆشکی سپی جەختیکردوەتەوە، هێشتا دیپلۆماسی بژاردەی پەسەندکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئەمریکا داواى لەهاوڵاتیانی وڵاتەکەی كرد کە لەئێرانن، به‌په‌له لەڕێگەی وشکانیەوە خۆیان بگەیەننە ئەرمینیا یان تورکیا‌و خاكى ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.