شارپرێس:
درید عەنزی، شارەزای ئابوریی عێراقی ڕایگەیاندووە
کە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا چیتر تەنیا پەیوەست نییە بە ڕێکارەکانی
بانکی ناوەندی و حکومەت، بەڵکو ئێستا دۆلار بە شێوەیەکی سەرەکیی لەژێر کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی
نرخی زێڕ و زیودایە لە ئاستی جیهاندا.
عەنزی
ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ و زیو وای کردووە دابەزینی
نرخی دۆلار کارێکی لۆژیکی نەبێت، چونکە ئەم کانزایانە لە ئێستادا پێشەنگن لە کاریگەرییان
لەسەر دراوە جیهانییەکان و بازاڕی ناوخۆش.
هەروەک دەڵێت: زیادبوونی داواکاری بۆ دۆلار بەهۆی قاچاخچێتی و
پاشەکەوتکردنەوە، لەگەڵ هەبوونی جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕ،
وای کردووە هاووڵاتییان و بازرگانان ڕوو لە کڕین و کۆکردنەوەی دۆلار بکەن و تەنانەت
وەک ئامرازێکی دەڵاڵی و سوود وەرگرتن لە قەیرانە سیاسییەکانی ناوچەکە بەکاری بهێنن.
ئەو
شارەزایە جەختی کردۆتەوە کە بەبێ سەقامگیریی سیاسیی لە ناوچەکە و سەقامگیریی
ئابووریی جیهانی، نرخی دۆلار دانابەزێت.
هەروەک ڕەخنەی توندی لە ئەدای حکومەت گرتووە
لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسێیەدا و پێی وایە نەبوونی دیدگایەکی ڕوون و بڕیارە ناجێگیرەکان
بوونەتە هۆی قووڵتربوونەوەی ئەم قەیرانە لەبری چارەسەرکردنی.