ئاسایش دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی ژنەكەی سلێمانی ڕاگەیاند

کوردستان

13/02/2026‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبون لەسلێمانی ئافرەتێک بەگولـلە کوژراو ئاسایش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تاوانباری بکوژیان دەستگیرکردوە.

 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) لەڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەکە و دوو کەسی هاوکاری ڕاگەیاند.
 
لەڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتوە،" لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوەو هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەک و زاوایەکییەوە هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دوای چاودێریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەیانیی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران".
 
ئاسایش ئاشكراشیكردوە، تۆمەتباری بکوژ بەگوێرەی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دوو تۆمەتبارەکەی هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
 
ئێوارەی پێنجشەممە لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لەشاری سلێمانی، ئەو ئافرەتە بەچوار گولـلە کوژرا.

بەپەلە