یەکێتی داوا لەئەمریکاو ئێران دەکات بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو کێشەکان بەدیالۆگ چارەسەربکەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوەوە، لەكۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئاشكراكردوە.

 

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەسەرۆكایەتی  كۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێکی سەرەکی خرانە بەرباس و گفتوگۆکردن. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەکۆبونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، بەرچاو ڕونییەکی تەواویدا لەسەر کۆبونەوەی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ و مەزڵوم عەبدی، کە تیایدا گفتوگۆکرا لەهەمبەر مسۆگەرکردنی سوریایەکی دەستوری، کە مافی تەواوی پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت و جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانوونی دوەمی نێوان سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات كرایەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بریتیبوو، لە جەنگ و ڕوبەڕوبونەوە و گرژییە ئەمنییەکان، یەکێتی پێیوایە، کە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی پرسەکان بە لێکتێگەشتن و دایەلۆگ و ئەولەویەت لای یەکێتی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەروەری خاکی عێڕاقە، بافڵ ئاماژەی بەوەدا، "یەکێتی ئامادەیە هەموو پەیوەندیە فراوان و کاریگەرەکانی بخاتە گەر لە پێناوی ئاشتی و ئارامی و گەشەسەند بۆ عیراق بە تایبەت و ناوچەکە بە گشتی".

هەروەها تەوەرێکی گرنگی دیکەی کۆبونەوەکە، ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک ترەمپ و بافڵ تاڵەبانی بوو، کە تیایدا سەرۆک ترەمپ بەرچاو ڕونیداوە لە ئامانجەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا.

هەروەها لەکۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".

بەپەلە