ناتانیاهۆ: فڕۆکەکانمان لەئێران و لوبنان لەهێرش بەردەوام دەبن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 124 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لەسەر ئاسمانی ئێران و لوبنان لەهێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەی ئاسمانی پاڵماچیمەوە لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، گرووپی حیزبوڵای لوبنانی ڕووبەڕووی کاردانەوەی زیاتر دەبێتەوە بۆ چوونە ناو شەڕەکە.

دەشڵێت، حزبوڵا هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد کاتێک هێرشی کردە سەر ئێمە، "بە هێز وەڵاممان داوەتەوە و بە هێزی زیاتریش وەڵامی دەدەینەوە".

هەروەها وتی "من لێرەم لە بنکەی هێزی ئاسمانی لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندەکان و سەربازان، ئەوان لێرە کارێکی خەیاڵی دەکەن، کارێکی سەرسوڕهێنەر- سەرسوڕهێنەر نەک تەنها بۆ دوژمن، بەڵکو بۆ وەزیری بەرگریش، و منیش."

ناوبراو دەشڵێت: پێم وایە هەموو خەڵکی ئیسرائیل دەبێ ئەو کارە گرنگە بەرز بنرخێنن کە ئێوە ئەنجامی دەدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر بکوژەکان و ئەوانەی لە پشتیانەوەن لە ئێران.

بەپەلە