شارپرێس:
نەخشەی سەرماو بارانبارین لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرەو
گۆڕانکاریی کتوپڕ هەنگاو دەنێت، شارەزایهكى کەشناسیش نوێترین پێشبینییەکانی خۆی بۆ
کەشوهەوای ناوچەکە ڕاگەیاندو دهڵێت، "لەڕۆژانی کۆتایی ئهم مانگهو سەرەتای
مانگی داهاتوو، شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوەو پهڵه دهدات".
بهگوێرهى وتەی پشتیوان پێنجوێنی شارهزاى كهشناسیى، ئەم شەپۆلە نوێیە
لەکاتێکدا ڕوو لەناوچەکە دەکات کە لەبەشێکی زۆری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا دەبێتە
هۆی بارانبارینی باشو لەچەندین شوێنیش بەفەرمی پەڵە دەدات، ئەمەش مزگێنییەکی یەکجار
دڵخۆشکەرە بۆ کەرتی کشتوکاڵو جوتیارانی هەرێم.
شارهزایانى كهشناسیى جهختدهكهنهوه، لەگەڵ دەستپێکردنی ڕۆژانی
سەرەتای مانگی تشرینی دوەم (مانگی11)دا یەکەم بارستە هەوای ساردی وەرزی زستان ڕاستەوخۆ
دادەبەزێتەسەر ناوچەکە، ئەم بارستە هەوایەش دەبێتە هۆی ئەوەی پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری
هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو پاشەکشێ بکەنو نزم ببنەوە، بەجۆرێک کە
هاوڵاتیان ناچار بەبەکارهێنانی جلوبەرگی زستانە دەکات.