خۆپیشاندان لە فەڕەنسا و ئیتالیا دەستپێدەكاتەوە

جیهان

56 خولەک پێش ئێستا‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

  خۆپیشاندان لە فەڕەنسا و ئیتالیا دەستیپێدەكاتەوە و ڕێوشوێنی توند گیرایەبەر.

لە شاری میلانۆی ئیتالیا ڕێوشوێنی توند گیرایەبەر بۆ ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و زیاتر لە 500 سەرباز بڵاوەی پێكراوە .

هەروەها هەلیكۆپتەر بە گۆڕەپانی سەرەكی ناوەندی شارەكەدا دەسوڕێنەوە ئەوەش دوای گرژییەكانی هەفتەی ڕابردوو.

هاوكات لەفەڕەنسا خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و پۆلیس 135 كەسی دەستگیركرد و دەستی بەسەر چەك و كەرەستەی مەترسیداردا گرتووە.

لەچەند ناوچەیەكی فەڕەنسا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، نزیكەی 70 هەزار پۆلیس بڵاوەی پێكراوە.