شارپرێس:
ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى مرۆڤ لهئێرانو ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زانیارییه‌كى ههستیارو مه‌ترسیدار ئاشكرادهكاتو لهپهیامێكیشدا هۆشداریى به‌كوردانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ى كراوه، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئاگاداربن، ئه‌وانه‌ى له‌ناوشاره‌كان بینراون بهجلوبهرگى پێشمه‌رگه‌كانى دیموكرات، ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین".
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی ڕێكخراوى هەنگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكردوه، "ئه‌مڕۆ سێشەممە، کەسانێک بەجلوبهرگى پێشمەرگەکانی حزبە کوردستانییەکان لەشاری كامیاران، بەچەندین ئۆتۆمبێلی سایپا لەو ڕێگەیەی کە بەرەو گوندی تەروەڕێز دەچێت هاتوچۆیان کردوە، ئەم هاتوچۆیەش بەشێوەیەکی ئاشکراو بەمەبەستی بینران‌و پیشاندانی بونی پێشمەرگە لەو ڕێگەیەدا ئەنجامدراوە".
هەنگاو ده‌ڵێت، "بەدواداچونى وردمان بۆ ئه‌و پرسه كرد، سه‌ره‌نجام بۆمان ده‌ركه‌وت، ئەوکەسانە ئەندامی سوپای پاسدارانن کە بەجلی هێزەکانی پێشمەرگەوە دەستیانکردوە بەئامادەبونو هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا".
هەنگاو هۆشداریدەدات، بەئەگەرێکی زۆره‌وه، هێزەکانی سوپای پاسداران لەهەندێک شاری دیکەشدا هەنگاوی لەو شێوەیە ده‌نێن، هەربۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکات لەشێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵیاندا هۆشیاربن.
