هێرشکرایەسەر کەرکوک و سێ شوێن بۆردومانکرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەماوەی پێنج خولەکدا سێ بارەگای حەشدی شەعبی لەسەنتەری شاری کەرکوک بۆردومانکرا و تاکو ئێستا زیانەکان رانەگەیەنراون.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێش، کەمێک لەمەوبەر هەریەک لەبارەگای عەسائیبی ئەهلی حەق لەنزیک مەڵبەندی یەکێتی و سەنتەری (شەهید ئەبو مەهدی) لەگەڕەکی تسعین و فەوجی پشتیوانی لیوای 63ی سەر بە حەشدی شەعبی بۆردومانکران، کە هەر سێ شوێنەکە دەکەونە سەنتەری شاری کەرکوک.

تاکو ئێستا بەفەرمی زیانەکانی ئەو هێرشانە ئاشکرانەکراون.