شارپرێس:
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان
لەناوچەکە، کەرتی وزەی عێراق گورزێکی کوشندەی بەرکەوت، بهگوێرهى زانیارییەکانی وەزارەتی
کارەبای عێراق، هەناردەی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوی ڕاگیراوە، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی
کرانەسەر کێڵگەی غازی "پارس" لەباشوری ئێران.
سەرچاوەکان لەوەزارەتی کارەبا ئاماژە
بەوەدەکەن، ئەو پچڕانە کتوپڕە بوەتە هۆی لەدەستدانی سێ هەزارو 500 مێگاوات لەتۆڕی نیشتمانیی
کارەبا، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانو کەمبونەوەی
زیاتری کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەشارە جیاوازەکاندا.
ئەم بڕیارە کتوپڕەی ئێران دوای ئەوەهات،
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، هێرشکراوەتەسەر بەشێکی کێڵگەی (پارس)ی باشورو
دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی عەسەلویە، عێراق کە لەماوەی ڕابردودا ڕۆژانە شهش ملیۆن
پێ سێجا غازی لەو وڵاتە وەردەگرت، ئێستا خۆی لەبەردەم قەیرانێکی سەختی وزەدا دەبینێتەوە
کە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوامبێت.
ئەم پەرەسەندنە جارێکی دیكه پرسی
وابەستەیی عێراق بەغازی دەرەکیو لێکەوتەکانی جەنگ لەسەر ژێرخانی ئابوریی وڵات دەخاتەوە
ناو چەقۆ.