شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کۆبونەوەی ئەمڕۆی حکومەتەکەی لە هاوینەهەواری "کامپ دەیڤد"وە بۆ کۆشکی سپی دەگوازرێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ خراپی دۆخی کەشوهەوا گەڕاندوەتەوە.
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە سەکۆی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردوەتەوە،" لەسەر بنەمای ئەگەری خراپی کەشوهەوا، کۆبونەوەی ئەمڕۆی کابینەکەمان لە کۆشکی سپی دەکەین و گەشتەکەمان بۆ کامپ دەیڤید دوادەخەین ".
بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت تەوەرەی سەرەکیی ئەم کۆبونەوەیە، پرسی دانوستاندنەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بێت.