شارپرێس:
وەزارەتی سەرچاوە
ئاوییەکانی عێراق، دوایین زانیارییەکانی دەربارەی دۆخی ڕوباری فورات بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،
تائێستا هیچ بەرزبونەوەیەکی کتوپڕ یان نائاسایی لەئاستی ئاوی ڕوبارەکەدا تۆمارنەکراوە،
دهشڵێت، "بۆ حاڵهتێكى نائاسایى لهئامادهباشیداین".
وەزارەتی سەرچاوە
ئاوییەکان لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، موسەنا تەمیمی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان،
فەرمانی بەهەموو کادیرە تەکنیکیو مەیدانییەکان کردوە لەدۆخی ئامادەباشیدابن.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه
ئامانج لەم هەنگاوە، پێشوازیکردنە لەهەر شەپۆلێکی ئاوی کە ئەگەری هەیە لەڕوبارى
فوراتەوە بێت، تاوەکو بەباشترین شێوە سودی لێ وەربگیرێت بۆ زیادکردنی یەدەگی ئاوی
وڵات.
لەبەشێکی دیكهى
بەیاننامەکەدا هاتوە، عێراق لەهەماهەنگیی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنی سوری بۆ چاودێریکردنی
ئاستی ئاوو بڕی ئەو ئاوەی کە بەرەو سنورەکانی عێراق بەردەدرێتەوە، ئەم هەماهەنگییەش
وهكو وهزارهتهكه دهڵێت، "یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانین پێشبینییە وردەکان
بکهینو پلانی گونجاو بۆ دابەشکردنی ئاو دابڕێژێت".
وەزارەتى سەرچاوە
ئاوییەکان جەختیکردوهتهوه، هەر زیادبونێکی ئاستی ئاو، وەک هەلێک بەکاردێت بەتایبەتی
لەبەنداوی حەدیسە کە وەرزی ڕابردوو بەدەست کەمیی ئاوەوە دەیناڵاند، دەستەبەرکردنی
ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵو خواردنەوەو بەکارهێنانە جیاوازەکانی دیكهى هاوڵاتیان لەوەرزی
گەرمادا.
