شارپرێس:
ئەنجومەنی پارێزگای
کەربەلا، لەبڕیارێکی کتوپڕدا کۆتایی بەکارکردن بەکامێراکانی چاودێریی هاتوچۆ (تیژڕهوى)و
تۆمارکردنی سزای دارایی شۆفێران هێنا.
ئەنجومەنهكه
لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کارکردن بەسیستمى کامێراکانی تیژڕهوى
هاتوچۆ لەتەواوی پارێزگاکەدا ڕابگیرێت.
ئەم بڕیارەى
ئهنجومهنى پارێزگاى كهربهلا دوای ئەوەدێت، لەماوەی ڕابردودا ناڕەزایەتییەکی زۆر
لەسەر شێوازی کارکردنی ئەو کامێرایانە هەبون.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی
فەرمیی ئەنجومەنەکە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ هاتوە سەبارەت
بەمیکانیزمی کارکردنی کامێراکان، ئەو تێبینییە هونەرییو یاساییانەی لەکاتی جێبەجێکردنیدا
دروست ببون لهگهڵ کاردانەوەی توندی هاوڵاتیان بەرامبەر بەبڕی سزاکان.
ئەنجومەنەکە
ئاماژەی بەوەکردوە، ئامانج لەم بڕیارە پێداچونەوەیە بەکۆی سیستمی هاتوچۆدا، بەجۆرێک
کە خزمەت بەبەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان بکاتو بارگرانییە داراییەکان لەسەر شانی
شۆفێران کەمبکاتەوە.