شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە فەرمی وەزارەتی پەیوەندییەکانی ڕاسپاردووە و فەرمانی بۆ گەڕاندنەوەی تۆڕی ئینتەرنێتی وڵات بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دەرکرد.
ئەم هەنگاوە کۆتایی بە یەکێک لە درێژترین ماوەکانی سنووردارکردنی ئینتەرنێت دێنێت لەوڵاتەکە.
دوابەدوای ئەو ڕێنماییە نوێیەی سەرۆکایەتی، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی پەیوەندییەکان دەست بکات بە گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و گەڕانەوەی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.