شارپرێس:
حکومەتی عێراق دیدگایەکی نوێی نیشتمانی بۆ هەمەجۆرکردنی
ئابوریی دەخاتەڕوو، کە تێیدا نەوت لەمادەیەکی خاو بۆ هەناردەکردن دەگۆڕێت بۆ سەرچاوەیەکی
گەورەی پیشەسازیی، ڕاوێژكارێكى سهرۆك وهزیرانیش دهڵێت، "ئەم هەنگاوە
هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە چڕەکانی سەرۆک وەزیران بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی بەدیل بۆ هەناردەکردن
دوای پەککەوتنی گەروی هورمز".
مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک
وەزیران ئاشكرایكرد، چیتر نەوتی خاو تەنها بۆ فرۆشتن نییە، بەڵکو دەکرێتە بنەمای پیشەسازیی
پترۆکیمیایی.
وتیشی، "بەپیشەسازییکردنی یەک بەرمیل نەوتی
خاو، بەهایەکی ئابوریی هاوتای فرۆشتنی حهوت بەرمیل نەوتی خاو بۆ عێراق دەستەبەردەکات،
ئەم ستراتیژییەش ئامانجییەتی عێراق لەوڵاتێکی تەنها بەکاربەرەوە بگۆڕێت بۆ وڵاتێکی
بەرهەمهێنو خاوەن داهاتی جێگیر".
لەکاتێکدا ئاڵۆزییەکانی گەروی هورمز هەناردەی
نەوتی عێراقیان پەکخستوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی وەزارەتی نەوتی
کردو لەگەڵ بهرپرسانو کادیرانى پێشکەوتوی وەزارەتەکە کۆبوەوە، سهرچاوهكان دهڵێن،
لەکۆبونەوەکەدا وەزارەتی دەرەوە ڕاسپێردراوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
تاوەکو نەوت لەڕێگەی تانکەرو ڕێگەی وشکانییەوە هەناردە بکرێت.
ههروهك باس لهوهشدهكرێت، باس دۆزینەوەی
دەروازەی جیاواز بۆ هەناردەکردنی نەوت تاوەکو عێراق لەژێر فشارو گەمارۆی گەروه
ئاوییەکان بهتایبهت هورمز ڕزگاری بێت كراوه، لهگهڵ بەردەوامبون لەپڕۆژەکانی
گازو چارەسەرکردنی ئەو ههڕهشانهى ڕوبەڕوی ئەم کەرتە دەبنەوە.
ڕاوێژکارهكهى سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە،
داهاتوی ئابوریی عێراق بەستراوەتەوە بەگۆڕینی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ سیستمێکی پیشەسازییو
تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو.
ئهوهشى وت، "ئێمە بەرەو سەردەمی دوای
جوگرافیای سیاسیی هەنگاو دەنێین کە تێیدا چیتر سنورو گەروە ئاوییەکان نابنە ڕێگر لەبەردەم
گەشەی ئابوریی نیشتمانیدا".
