شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاتی حه‌وت ساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردودا 2.7 ترلیۆن دینار كورتهێنان له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كان هه‌بوە.
له‌درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكی كار و چالاكی و چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ساڵی ( 2019 تا 2025 ) دا هاتوە، كە داتاكانی كۆتایی له‌خشته‌ی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌دا له‌و 7 ساڵه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كورتهێنانی ساڵانه له‌هاوسه‌نگی كۆی گشتی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا ڕونكراوەتەوە.
به‌گوێره‌ی په‌رتوكه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی گشتی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ( نه‌وتی و نانه‌وتی) له‌گه‌ڵ كۆی ته‌مویلی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و حه‌وت ساڵه بریتییه (84.8) ترلیۆن دینار، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كۆی گشتی خه‌رجییه كردارییه‌كان ده‌كاته (87.5) ترلیۆن دینار.
به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه (2.7) ترلیۆن دینار كورتهێنان هه‌بوه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ژمارنه‌كردنی موچه نه‌دراوه‌كان كه بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خه‌رجی تری هه‌ڵپه‌سێردراو له ماوه‌ی ساڵانی 2019-2025 كه بریتییه له خه‌رجی كۆمپانیاكان و به‌ڵێنده‌ران و شایسته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه قه‌باره‌ی كورتهێنان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاندوه كه‌كۆی داهاتی نه‌وتی له‌ساڵی 2019 تا مانگی 3 ی 2023 كه هاتوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، نزیكه‌ی 22.5 ترلیۆن دینار بووه ، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 44٪ كۆی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم، رێژه‌ی له (26 ٪ )ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
هاوكات، لەبارەی داهاتی گومرگ و ده‌روازه‌كان ئەوە خراوەتەڕوو، 9.5 ترلیۆن دینار بوو به‌ڕێژه‌ی 19٪ له‌كۆی داهاتی نانه‌وتی، رێژه‌ی له (11٪)ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
هەروەها، داهاتی باج و خانوبه‌ره‌ی میریی كۆی گشتی (5.4) ترلیۆن دینار بوو به‌ڕێژه‌ی 11٪ له‌كۆی گشتی داهاتی نانه‌وتی، ڕێژه‌ی له ( 6٪ )ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت و داهاته‌كانی تر، 13.8ترلیۆن دینار بووه، به ڕێژه‌ی 27٪ له‌كۆی داهاتی نانه‌وتی، ڕێژه‌ی له (16٪)ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی دارایی جەختی كردۆتەوە، كه كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له‌هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی 2019-2025 ته‌نها ڕێژه‌ی 59٪ی كۆی گشتی خه‌رجییه كردارییه‌كانی پێكهێناوه. واته كۆی داهاتی ساڵانه(نه‌وتی و نانه‌وتی) نه‌یتوانیوه خه‌رجییه گشتییه‌كانی(كرداری) هه‌رێم پڕ بكاته‌وه، له‌ئه‌نجامدا كورتهێنانی ساڵانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك ڕویداوه.
