شارپرێس:
وەزیری سامانە سروشتییەکان، بڕیاریدا ئاسانکاریی تەواو بۆ هاوردەکردنی بەنزین بکرێت، بەئامانجی ئەوەی ئەم ڕێكارانە كارگیەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی و قەیرانی بەنزین هەبێت.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، لەنوسراوێکدا ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کردوە تێیدا ڕێگەی داوە بەهاوردەکردنی بەنزین بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی بڕیارەکە، پێویستە لەسەرجەم بازگەکاندا ئاسانکاریی بەردەوام بۆ ئەو بارهەڵگرانە بکرێت کە بەنزین هاوردە دەکەن، بەمەرجێک کوالێتیی بەنزینەکە لەگەڵ پێوەرەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بگونجێت، ئەمەش بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیی بازاڕو دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی.