شارپرێس:
بەرپرسێکی ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودسی ڕۆژهەڵات ئاگادارکردۆتەوە لەسەر پێویستی داخستنی و دیپلۆماتکارە پەیوەندیدارەکانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا کارەکانیان لەدەست دەدەن.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە کە نوێنەرانی بەریتانیا لە نێردەی هەماهەنگیی غەززە بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەگەڵ دیپلۆماتکارە بەریتانییەکانی نیشتەجێی ڕامەڵڵا، دەبێت لە ماوەی 7 ڕۆژدا وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
ئەم بڕیارەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە بەریتانیا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی کەلوپەلی دروستکراوی لە شارۆچکە ئیسرائیلییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، بە هاوشانی جێبەجێکردنی سیستەمێکی گشتگیری سزاکان.
لە لایەکی ترەوە، ئید میلیباند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا حکومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە چاوپۆشیکردن لە پاکتاوی ڕەگەزی فەلەستینییەکان و جەختیکردەوە کە لەندەن داگیرکارییەکە بە نایاسایی دەزانێت.
لە بەرامبەردا، جیدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، تۆمەتەکانی هاوتا بەریتانییەکەی بە بێشەرمانە و درۆ وەسف کرد و بەڵێنیدا وەڵامی سزاکان بداتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکارەکانی بەریتانیا دەستوەردانێکی ئاشکران لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیلدا.