شارپرێس:
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی نەماوە،
بەڵکو تەنها پێشمەرگەی کوردستان هەیە، هەر هێزێکیش لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە
بێت هیچ ئیمتیازاتێکی نابێت لە حکومەت و بە ملیشیا هەژمار دەکرێت.
جەعفەر شێخ مستەفا لەلێدوانێکدا
بۆ شارپرێس وتی،" یەکخستنەوەی هەردوو هێزەکانی 70 و 80 تەنها گۆڕینی ناوەکانیان نییە
بۆ هێزەکانی دەڤەری یەک و دوو، تەنانەت زۆر ئاساییە ئەگەر ئێستا لیوا عومەر بکرێتە
فەرماندەی دەڤەری یەک، نەجات عەلیش بکرێتە فەرماندەی هێزەکانی دەڤەری دوو ".
وتیشی، پۆست و بەرپرسیارێتی موڵکی هیچ کەسێک
نییە تاسەر بۆ هیچ کەسێک نامێنێتەوەو بەپێی پێویستی قۆناغەکان فەرماندە
سەربازییەکان دەگۆڕدرێن.