نەتانیاهۆ جەخت لەپشتگیری ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دەكاتەوە

کوردستان

13/09/2017‌ 1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پشتگیری وڵاتەكەی بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی‌و سەربەخۆیی دووپاتكردەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ لەمیانی راگەیانراوێك، كە لەبەشێك لەمیدیا جیهانییەكان بڵاوبووەتەوە، رایگەیاند، ئەوان پشتگیری دەوڵەتی كوردی‌و راگەیاندنی سەربەخۆیی بۆ كوردەكان دەكەن.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوار شەممە راشیگەیاند، كورد مافی خۆیەتی دەوڵەت‌و سەربەخۆیی خۆی هەبێت، بۆیە ئیسرائیل پشتگیری دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەناوچەكانی خۆیان دەكات.

قسەكانی نەتانیاهۆ لەكاتێكدایە، مانگی رابردووش لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك كۆنگرێسمانی ئەمریكی لەوڵاتەكەی پشتگیری خۆی بۆ راگەیاندی دەوڵەتی كوردی راگەیاند.

بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە تەنیا ئیسرائیل تائێستا بەفەرمی پشتگیری خۆی بۆ راگەیاندووەو زۆربەی وڵاتانی جیهان دژی وەستاونەتەوە.

هـ ـ ح