شارپرێس:
له دەروازەی شارى که‌رکوک په‌رده له‌سه‌ر
په‌یکه‌ری پێشمه‌رگه لادرا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شەممە به ئاماده‌بونى به‌رپرسانى
حکومى و حزبى و به‌شێک له که‌سوکارى شه‌هیدان و به‌شێک له هاوڵاتیانى که‌رکوک په‌رده
له‌سه‌ر په‌یکه‌رى پێشمه‌رگه لادرا.
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که به ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد و
پاشان له لایه‌ن کوڕى شه‌هید شێرکۆ فاتیح شوانى مه‌راسیمه‌که کرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌که‌دا نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگارى که‌رکوک ڕایگه‌یاند "ئه‌م په‌یکه‌رى پێشمه‌رگه‌یه که لێره
له ده‌روازه‌ى شارى که‌رکوک دانراوه، له برى ته‌واوى پێشمه‌رگه‌کانه که ئێستا
له به‌ره‌کانى جه‌نگن".
په‌یکه‌رى پێشمه‌رگه له ٢٨/٧/٢٠١٥ به‌ردى بناغه‌ى له لایه‌ن که‌سایه‌تى شارى که‌رکوک
ڕه‌مه‌زان حاجى ڕه‌شید دانرا و له لایه‌ن په‌یکه‌رساز مان ده‌لۆ و گروپه‌که‌یه‌وه
دروست کراوه.

هـ ـ ر