فوئاد حسێن: هەمواری بودجە ئاڵۆزبووە

عیراق

27/03/2024‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه



فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسفکرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە 6 دۆلار "واقیعی نییە".

وەزیری دەرەوەی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئەوەی ئێمە تێیگەیشتووین، خەرجی دەرهێنان و بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە 25 دۆلار کۆمپانیاکان ئەوە قبوڵناکەن تۆ بێیت بەرمیلێک لە جیاتی ئەوەی نزیکی 25 دۆلاری پێبدەیت 6 دۆلاری پێبدەیت."

وەزیری دەرەوەی عێراق، کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکایە، داوای چارەسەرکردنی ئەم پرسەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرد "بە گۆڕینی یاسای بودجە." بەڵام لە هەمانکاتدا ئاماژەیدا بەوەی کە گۆڕانکاری لە یاسای بودجە لە ئێساتا ئاڵۆزبووە بەهۆی کێشەکانی ناو پەڕلەمانی عێراق دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان.

 فوئاد حسێن وتی، "چارەسەرێکی تر بدۆزینەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق بگاتە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ هەرێم تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە یاسای بودجە دەکرێت.