برایەکی حاکم قادر دەبێتە سەرۆکی لیستەکەی لاھور شێخ جەنگی لەسلێمانی

کوردستان

28/03/2024‌ 7659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بە پێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست شارپرێس کەوتوون پێشڕەو حەمەجان برای حاکم قادر حەمەجان ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی و سەرکردەی دیاری یەکێتی سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە لە سلێمانی کە بە لیستەکەی لاھور شێخ جەنگی ناسراوەو ئەو سەرۆکایەتی قەوارەکە دەکات.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە بەشێک لە کاندیدەکانی بەرەی گەل کەسانی دیار و پەرلەمانتارانی پێشووی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و چەند کەسایەتییەکی تری سەربەخۆن.

سەرچاوەکانی شارپرێس باس لەوە دەکەن لە ناو ڕیزبەندی کاندیدەکانی لیستەکەدا پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ھەن و چەند کەسایەتیەکی دیاری سەربەخۆش پشتیوانی لیستەکە دەکەن و لە ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنەکەیدا بەشدار دەبن.