ئاماده‌كردنی: جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس/ توێژه‌ری سیاسی
ده‌روازه
توركیا هێرشی سه‌ربازی ده‌ستپێكردوه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی عه‌فرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌فرین پێگه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگی هه‌یه و له ئاینده‌دا پرسی سوریا له عه‌فرینه‌وه یه‌كلای ده‌كرێته‌وه.
بیانوه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردان و هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین بریتیه له بوونی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی سنوره‌كانی به‌ڵام ئه‌م هێرشه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه نیه به‌ڵكو هاوكێشه‌یه‌كی هه‌رێمی و نیوده‌وله‌تی ته‌حه‌كومی پێوه ده‌كه‌كات كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ململانێكانی روسیا و ئه‌مریكا له پێناو زیاتر هه‌یمه‌نه كردنیان له سوریادا.
دوركه‌وتنه‌وه‌و ئالۆز بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن رووسیاوه بۆ ده‌ستكردن به‌م ئۆپراسیۆنه به ئامانجی ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا توركیا دوربكه‌ویته‌وه له هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و بچێته چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانی روسیاوه به‌مه‌ش روسیا ده‌یه‌وێت كه پرسی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلای بكاته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌و ململانێ نێو ده‌وڵه‌تی و هه‌رێمه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه كورد خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه و به‌هێزه له رۆژئاوا و ته‌واوی سوریا به‌ناوی یه‌كینه كانی پاراستنی گه‌ل كه رۆلی گرنگی یه‌كلا كردنه‌وه ئه‌بینن له‌م ململانێدا به‌و پێیه‌ی ئه‌م هێزه تێكشكێنه‌ری داعش و پارێزگاری یه‌كه‌می كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی كورت و پوخته له سه‌ر (عه‌فرین له به‌رده‌م داگیركاری توركیادا) كه‌به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌شمانكردووه
-هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
-گرنگی پێگه‌ی عه‌فرین
-ئامانجی توركیا له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین چیه؟
-به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن YPG ه‌وه
-كاریگه‌ری ململانێكانی روسیا‌و ئه‌مریكا له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین
-كاردانه‌وه‌ی ووڵاتان سه‌باره‌ت به‌م هێرشه
-ده‌رئه‌نجام
-لیستی سه‌رچاوه‌كان
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
سوپای تور كیا له (20/1/2018)ه‌وه ده‌ستیان كردوه به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ژێرناونیشانی (چڵه زه‌یتوون) كه ئامانج لێی بریتیه له چونه ناوخاكی سوریاوه به قوڵای (30)كم له سنوری عه‌فرینه‌وه.
توركیا به بیانووی پاراستنی سنوره‌كانی له هێرشی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌كینه كانی پاراستنی گه‌ل به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك ده‌یه‌نن و له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات دروست كرا‌و ن و پشتگیری ده‌كرێن ده‌ستی كردووه به‌م ئۆپراسیۆنه0(1)
توركیا هه‌میشه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه به‌شێِكی سه‌ره‌كی هێزه كانی سوریای دیموكرات پێكده‌یه‌نن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئه‌وان به‌شێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان كه پارتێكی كوردییه و له قۆناغی خه‌باتی ریزگاری نیشتیمانیدایه دژی توركیا ئه‌مه له كاتێكدا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ پارتی كریكارانی كوردستان نیه0(2) .
توركیا بۆ ئه‌م هێرش و داگیر كاریه‌ی پشت به چه‌كدارانی سوریای ئازاد و گروپه توندره‌وه‌كان ده‌به‌ستێت كه له‌ماوه‌ی رابردودا راهێنانیان پێكردون، ئه‌م گروپ و هێزه توندره‌وانه به ئاڵای توركیاوه په‌لاماری عه‌فرین ده‌ده‌ن(3).
دوا به‌دوای هێرشی توركیا پارتی یه‌كێتی دیموكرات داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه ته‌داخول بكه‌ن .
روسیاش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ناپاكی لێكردوون و ئه‌و هێزه‌ی روسیا كه له عه‌فرین بوون پێش ده‌ست كردن به‌م ئۆپراسیۆنه كشێنراونه‌ته‌وه.
گرنگی پێگه‌ی عه‌فرین
عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه كه روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 3850 كم چوار گۆشه‌یه كه ده‌كاته له %2 خاكی سوریا سنورێكی فراوانی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه.
ژماره‌ی دانیشتوانی به‌هۆی ئاواره بوونی خه‌ڵكی ناو چه‌كانی تره‌وه به‌رز بۆته‌وه بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ، گرنگی عه‌فرین له‌وه‌دایه كه ئه‌و ناوچانه له‌یه‌كتری داده‌بڕێت كه له ئۆپراسیۆنی توره‌ی فرات ئه‌و هێزانه‌ی نزیكن له توركیا كۆنترۆلیان كردوه مه‌به‌ست لێی جه‌رابلوس و بابه ئه‌عزازه له رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین وه پارێزگای ئیدلیبیش له له‌رۆژئاواوه.
كۆنترۆڵككردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیاوه به‌واتای به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا كۆنترۆڵیان كردووه له سه‌ر سنور ، و گه‌شتنه به ده‌ریای ناوه‌راست(4).
عه‌فرین یه‌كێكه له گرنگترین كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا كه له 2012 ه‌وه دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوریا ئه‌و ناوچه‌یان له‌ده‌ستدا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌ركی پارێز گاریكردنی ئه‌م ناو چه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ و له 2014 ه‌وه وه‌ك كانتۆنێكی رۆژئاوا راگه‌یاندراوه(5).
عه‌فرین پێشتر له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره و داعش و حكومه‌تی سوریا وه چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه كۆنترۆڵ بكرێت و هێرشكراوه‌ته سه‌ری به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پاراستوویانه(6).
یه‌كێك له گرنگییه‌كانی تری عه‌فرین بریتیه له‌وه‌ی كه خاڵێكی گرنگی به‌ستنه‌وه‌ی كورده‌كانی رۆژئاوایه به باكوری كوردستانه‌وه كه كورده‌كانی ئه‌م دووبه‌شه‌ی كوردستان زۆر نزیكیان له گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت هه‌ردووكیان به‌هه‌مان شێوه‌زاری كوردیش قسه ده‌كه‌ن.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد عه‌فرین پێگه‌یه‌كی گرنگی جیۆستراتیجی هه‌یه به‌و پێیه‌ی ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌شتنی كورد بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست كه ده‌كرێت له ئاینده‌دا ببێته خاڵێكی گرنگی كرانه‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌روی جیهاندا له رووی بازرگانیكردنه‌وه و هه‌وه‌ها سوردی گرنگیشی هه‌بێت بۆ باشوری كوردستان له به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسنوره له گه‌ڵ رۆژئاوادا.
عه‌فرین چۆن گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ كورده‌كان به هه‌مان شیوه وه‌ك شوێنێكی ستراتیجی گرنگ داده‌نرێت بۆ توركیا چونكه توركیا نایه‌وێت كورد سود له ده‌ریای ناوه‌راست ببینێت به‌مه‌به‌ستی كرانه‌وه به‌ڕووی جیهاندا و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا كه له لایه‌ن گروپه توندره‌وه‌كان و سوپای سوریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵ كراون بگه‌یه‌نێته‌وه به‌یه‌ك.
ئامانجی توركیا له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین چیه؟
توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌وان ئامانجیان له‌م ئۆپراسوێنه چونه ناوخاكی سوریایه به قوڵای 30 كم به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كانیان و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له نزیك سنوره‌كه‌یان چونكه ئه‌وان بوونی هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌هه‌ڕه‌شه ده‌بینن بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل لقێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وان نیگه‌رانن له پشتگیری كردن و پڕچه‌ككردنیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه(7).
له‌راستیدا توركیا ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له بچراندنی په‌یوه‌ندی نێوان كورده‌كانی رۆژئاوا و باكور له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه نایه‌وێت كورده‌كانی رۆژئاوا بگه‌نه‌وه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا سوردی زۆری ده‌بێت بۆیان.
توركیا به‌هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین و داگیر كردنی ده‌یه‌وێت رۆژئاوای كوردستان ئابلۆقه بدات و ته‌وقیانبدات به‌شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌روازه‌یه‌كیان بۆ نه‌هێڵیته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به جیهانی ده‌ره‌وه چونكه له‌حاڵه‌تی گه‌شتنی كورد به‌ده‌ره‌وه ئه‌وه كورده‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به بازرگانی و لایه‌نی ئابوری ئه‌م هه‌رێمه كوردیانه ده‌ست ده‌كات به بووژانه‌وه كه ئه‌مه‌ش له به‌ر ژه‌وه‌ندی توركیادا نیه.
به‌داگیر كردنی عه‌فرین توركیا ده‌یه‌وێت كه ئه‌و ناوچانه‌ی كه چه‌كداره تونده‌ره‌وه‌كان داگیریان كردن له‌گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد كه نزیكن لێیه‌وه بگه‌یه‌نێت به‌یه‌كتری و وه‌ك قه‌ڵخانێك بۆ پاراستنی توركیا به‌كاری بیه‌نێت و بشیانخاته شه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كوردییه‌كانی تر.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رپه‌رچی هێرشی توركیا ده‌ده‌نه‌وه
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه به‌شێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێك ده‌ینه‌نن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعشه‌وه پڕچه‌ك كراون و مه‌شقیان پێكراوه به‌توندنی به‌ر په‌رچی هێرشه‌كانی توركیایان داوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرین.
توركیا به ئاسانی ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له هێرشه‌كانی هه‌رچه‌نده له‌ڕوی چه‌ك و هێزی سه‌ر بازییه‌وه نا به‌رامبه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوان سوپای توركیا‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌ڵام وه‌ك پێشتر له كوبانی و زۆر ناوچه‌ی تر بینیمان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هێزێكن به ئاسانی ته‌سلیم نابن و تا كۆتای شه‌ر ده‌كه‌ن به‌مه‌ش پێویسته چاوه‌ری شه‌رێكی قورس بكه‌ین.
له‌دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراتی عه‌فرین داوای له سه‌ر جه‌م خه‌ڵكی ناو عه‌فرین و پله‌باڵاكانی كردووه كه چه‌ك هه‌ڵبگرن و دژی داگیركارییه‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه و جگه له‌وه داوا له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وله‌تی ده‌كه‌ن كه بێده‌نگ نه‌بن (8).
هه‌موو پێشهاته‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌ده‌ن كه شه‌ڕێكی قورس چاوه‌ڕوانی توركیا ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خۆیان بۆ ئه‌م شه‌ره ئاماده‌كردوه و و ئه‌زموونێكی باشیشیان له شه‌ردا هه‌یه به‌و پێیه‌ی به‌تێكشكێنه‌ری داعشن له رۆژئاوا و ته‌واوی سوریادا (9).
له‌پاڵ بانگه‌شه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی عه‌فرینیش هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی باكوری سوریا داوای له سه‌رجه‌م كوردان و پارته سیاسیه‌كان كرد كه دژی داگیر كاری توركیا بوه‌ستنه‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرین (10).
رۆڵی ململانێكانی ئه‌مریكا و رۆسیا له‌هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
ئه‌مریكا پێی وایه كه ترسی توركیا له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی شه‌رعییه به‌ڵام ده‌بێت توركیا كۆنترۆڵی خۆی بكات و وه پێویسته كه جوڵه سه‌ربازییه‌كانی سنوردار بێت و قوربانی لێنه‌كه‌وێته‌وه به تایبه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌بنه قوربانی.
به‌ڵام توركیان نیگه‌رانه له ره‌فتاره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌و پێیه‌ی كه ئه‌مریكا پشتیوانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات .
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا رایگه‌یاند له (13/1/2018)یارمه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌دات به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هیزی ئاسایشی سنور له كه ژماره‌یان له 30 هه‌زار شه‌ركه‌ر پێك دێت و ئه‌مریكا راهێنانیا پێده‌كات، نیگه‌رانی توركیای لێكه‌وته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌ی ئه‌م هێزه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێك دێت ئه‌ردۆغان ئه‌م هێزه‌ی به سوپای تیرۆر ناو برد(11).
ئه‌مریكا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دروست كردنی ئه‌م هێزه نوێیه به‌ناوی هێزی ئاسایش سنور بریتییه له وه‌ستاندنی هاتنی تیرۆرستانی داعش له توركیا و عێراقه وه بۆ سوریا‌و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێتی ئه‌م هێزه ببێته به‌ر به‌ست له به‌ر ده‌م هه‌یمه‌نه‌ی روسیا‌و توركیادا بۆیه رۆسیا بریاری كشانه‌وی سه‌ربازه‌كانی خۆیدا له عه‌فرین و له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی روسیا له عه‌فرین توركیا ده‌ستی كرد به‌هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین له ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی(چڵه زه‌یتون).
به‌ر له كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی روسیا له عه‌فرین، دوو بژراده‌یان خستۆته به‌رده‌م كورده‌كان كه ئه‌وانیش بریتی بوون له‌وه‌ی كه واز له عه‌فرین بیه‌نن بۆ حكومه‌تی سوریا كه مه‌به‌ست لێی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده یان ده‌بێت رووبه‌رووی سوپای توركیا ببنه‌وه(12).
په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆسیاو توركیان له نزیكبونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌دوای دروستبوونی ناكۆكی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیادا به تایبه‌ت دوای ئه‌و پشتگیریانه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یكات بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (13).
ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و توركیا هانی به‌رووسیاوه ناوه كه گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵبكات به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین به هیوای ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌ده توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌مریكا ببێت و ببێته هاوپه‌یمانی روسیا له‌ناوچه‌كه‌دا.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روو ئه‌دا به‌شێكی ده‌رئه‌نجامی ململانێی دوو ووڵاتی زلهێزی گه‌وره‌ی وه‌ك روسیا‌و ئه‌مریكایه كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به‌شێوازی جیاجیا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان هێزو ووڵاتانی جیهانیان پێكدا كێشاوه.
كورده‌كان زۆر جار رۆسیا به ناپاك وه‌سف ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گلۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردوه له دوای كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له عه‌فرین.
بێده‌نگی ئه‌مریكاش سه‌باره‌ت به داگیر كاری توركیا بۆ عه‌فرین له‌وه وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه عه‌فرین وه‌ك به‌شێك له ستراتیجی روسی سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ڵام دوور نیه له ئاینده‌دا ئه‌م كانتۆنه‌ش وه‌ك كانتۆنه‌كانی تر ببێت به به‌شێك له ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكی.
كاردانه‌وه‌كانی ووڵاتان سه‌باره‌ت به داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
ووڵاتانی ئه‌وروپا به شێوه‌ی جیاجیا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یانه‌وه رای خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین .
فه‌ره‌نسا داواده‌كات كه ده‌ست به‌جێ شه‌ركردن بوه‌ستێنرێت و هاوكاری مرۆی بگه‌یه‌نرێته لێقه‌وماوانی شه‌ڕ .
ئه‌وه‌ی كه خاڵی زۆر گرنكه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ته به عه‌فرین بریتیه له داواكردنی فه‌ره‌نسا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین را بگرێت ئه‌مه له‌كاتێكدا یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ پێی وایه كه بردنی ئۆپراسێونی توركیا بۆ ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن فه‌ره‌نسا یان هه‌ر ووڵاتێكی تره‌وه بێت به‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆرستان كۆتای دێت كه مه‌به‌ستی یه‌كینه كانی پاراستنی گه‌له.
له‌پاڵ فه‌ڕه‌نساش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش رای گه‌یاند دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل مه‌ترسیه‌كان پێشبینیكراو نین و ئه‌م هێرشه‌ی توركیا نیگه‌رانی كردون، چونكه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهێنا پێویسته ئاشتی بێته كایه‌وه نه‌ك شه‌رێكی تر چونكه سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی سوریا به ده‌ست شه‌ره‌وه قوربانیان داوه‌و ده‌ناڵێنن(14).
میصریش وه‌كو یه‌كه‌م ووڵاتی عه‌ره‌بی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند كه ئه‌وان هێرشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای سوریاوه ره‌تده‌كه‌نه‌وه چونكه ئه‌مه به‌واتای به‌زاندن و هێرشكردنه سه‌ر سه‌روه‌ی سوریا دێت وه ئه‌م هێرشه كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی له‌ناو بردنی تیرۆر له سوریادا (15).
ده‌رئه‌نجام
-قوربانی یه‌كه‌م له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بریتی ده‌بێت له هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه زیاتر له یه‌ك ملوێن هاوڵاتی مه‌ده‌نی له عه‌فرین ده‌ژیی له ئێستادا.
-ئه‌وه‌ی له عه‌فرین رووده‌دات بریتیه له پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا‌و ئه‌مریكا كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵی زیاتر كردنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا.
-توركیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بیه‌نێت له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه به‌هێزترین هێزی چه‌كدارن له سه‌رجه‌م سوریادا بڕیاریانده‌وه كه به‌توندی دژی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
-به‌بیانوی پاراستنی سنوره‌كانی توركیا ده‌ستی كردووه به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به ئامانجی داگیر كردنی عه‌فرین بۆ پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی نزیك له توركیا كۆنترۆڵیانكردووه.
-به‌هه‌ڵكردنی گڵپی سه‌وز له‌لایه‌ن رۆسیاوه بۆ تۆركیا كورد زیاتر له ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش دوور نیه هاوكێشه‌ی سیاسی سوریا به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا یه‌كلای ببێته‌وه.
لیستی سه‌رچاوه‌كان
-1 Alex Crawford, Special Correspondent, in Istanbul, Turkish troops move into Kurdish-controlled area of Afrin in northern Syria, on https://news.sky.com/story/turkish-troops-move-into-kurdish-controlled-area-of-afrin-in-northern-syria-11217110 .
-2ZACHARY FRYER-BIGGS, DEFENSE SECRETARY MATTIS WARNS ISIS COULD BENEFIT FROM TURKISH MILITARY STRIKE IN AFRIN, 1/23/18 AT 6:53 AM, ON HTTP://WWW.NEWSWEEK.COM/MATTIS-WARNS-ISIS-COULD-BENEFIT-TURKEY-STRIKE-AFRIN-787756.
3-Tracey Shelton, 'We will tear them down': Turkey launches attack on US-backed Kurds in northern Syria, ON http://www.abc.net.au/news/2018-01-21/turkey-launches-attack-on-afrin-kurds/9346626.
4-بی بی سی العربیه، لمحه عن منگقه عفرین السوریه التی تتعرچ لغارات تركیه
،http://www.bbc.com/arabic/in-depth-42184674
5- By;The Kurdish Project, for more information visit : https://thekurdishproject.org/kurdistan-map/syrian-kurdistan/afrin-syria.
6- Jonny Hogg, Syrias Kurds Warn Afrin Could Be The New Kobani, https://www.huffingtonpost.com/2014/11/07/syria-afrin_n_6121632.html11/07/2014 11:08 am ET Updated Nov 07, 2014.
7-Jeff Daniels, Turkey's Afrin offensive against US-backed Kurdish forces 'a big mistake,' says ex-DOD official
,ON ; https://www.cnbc.com/2018/01/22/turkey-could-lose-in-its-attack-on-us-backed-syrian-kurds-says-expert.html.
8-- Daxuyanî ji Rêveberiya Xweser ya Kantona Efrînê
https://pydrojava.net/kurdi/2018/01/daxuyani-ji-reveberiya-xweser-a-efrine/.
9-Tracey Shelton, 'We will tear them down': Turkey launches attack on US-backed Kurds in northern Syria, ON http://www.abc.net.au/news/2018-01-21/turkey-launches-attack-on-afrin-kurds/9346626.
10- ANF NEWS, Today in the attack on Afrin launched with Russias permission, https://anfenglish.com/rojava/today-in-the-attack-on-afrin-launched-with-russia-s-permission-24310.
11-BBC, Turkey targets Kurdish forces in Afrin: The short, medium and long story, http://www.bbc.com/news/world-middle-east-42704542 , 22 January 2018.
12- BY THE ASSOCIATED PRESS,The Latest: Russia warned Kurdish officials of Turkey attack,ON http://abcnews.go.com/International/wireStory/latest-turkey-troops-enter-syrian-kurdish-enclave-52498986, Jan 21, 2018, 1:12 PM ET .
13-Umut Uras & Tamila Varshalomidze, What is Russia's end game in Afrin?,23/1/2018, on http://www.aljazeera.com/indepth/features/russia-green-light-turkeys-afrin-offensive-180123064315810.html.
14- بیی بیی سی العربیه،عفرین: مواقف دولیه متباینه من اجتیاح القوات التركیه لها ، http://www.bbc.com/arabic/in-depth-42780452 22 ینایر/ كانون الپانی 2018.
15- بی بی سی العربیه،عفرین: مواقف دولیه متباینه من اجتیاح القوات التركیه لها،http://www.bbc.com/arabic/in-depth-42780452 22 ینایر/ كانون الپانی 2018.