نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت‌و هۆشداری دەدات
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نامەیەك ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

کوردستان

24/02/2018‌ 3981 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نامەیەك ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كردووە، كە تێدا هاتووە، ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بۆ بڕیاردان لەچەسپاندنی رۆژی كۆنگرە بووەتە مایەی نیگەرانی خۆم‌و هەموو جەماوەری یەكێتی.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەنامەكەدا راشیگەیاندووە "من بۆ دواجار وەك خوشكێك داوات لێدەكەم، كە بەزووترین كات ئەو كۆبوونەوەیە سازبكرێت بۆ ئەوەی، كە جەماوەری یەكێتی لەم دڵەڕاوكێ‌و چاوەڕوانییە نەجاتی بێت، كە ئەوەش بەتەنیا داواكاری من نییە، بەڵكو هی هەموو ئۆرگان‌و مەكتەب‌و كادرو ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتییە.

هەروەها رایگەیاندووە "هیوادارم، كە بەرپرسیارییەتی سەرشانی خۆت بەئەمانەتەوە جێبەجێ بكەیت بۆ ئەوەی، كە ناوت وەك هەڵوەرێنەری چەپكە گوڵەكەی مام‌و یەكێتی نەچێتە لاپەڕەكای مێژووەوە".

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە، بەپێویستی دەزانێت: "تاوەكو یەك شەممە ( 25/2/2018 ) كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجامبدرێت‌و رۆژی بەستنی كۆنگرە بەفەرمی رابگەیەندرێت، ئەگەر نا رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی مێژوویی دەبنەوە".

كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو دەسەڵاتی ئەوە كۆبوونەوەی سەركردایەتی دیاریبكات، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی كۆنگرەوە بدرێت، كە ئەو حیزبە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی چەند ساڵێكە كۆنگرەی پێئەنجامنادرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە