گفتوگۆ بەردەوامە.. هەرێم ئامادەیە فڕۆكەخانەكان رادەستی عێراق بكات

عیراق

25/02/2018‌ 1277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان رازی بووە فڕۆكەخانەكانی رادەستی حكومەتی ناوەندی بكات.

سەعد حەدیسی راشیگەیاند، ئەو رەزامەندییەی حكومەتی هەرێم بۆ عێراق، لەئەنجامی بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا هاتووە، كە ئەوەش هەنگاوی باشە بۆ رێككەوتنی هەردوولا.

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا كراوەن‌و ئەوەش هانگاوێكە بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كە هەردوولا كاری بۆ دەكەن.

حكومەتی عێراق لە مانگی 10ی رابردووەوە لەكاردانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی داخست‌و لەوكاتەوەشەوە بەغدا داوای دەسەڵاتی ئەو فڕۆكەخانانە دەكات.

هـ ـ ح