ئاسیاسێڵ چەندین محاویلەی كارەبایی بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دابیندەكات

ئابوری

25/02/2018‌ 1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندی ١٠ محەویلەی ٤٠٠ كەی ڤی ئەی – KVA ی بۆ چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دابینكرد.

ئەو محاویلە كارەبییانەی دابینكراوە بۆ گەڕەكەكانی مەڵكەندی، سەیوان، مامەیارە، ئەزمڕ، سەرچنار، بەكرەجۆ، ڕاپەڕین، ڕزگاری، كوردسات لەشاری سلێمانی بووە.

لەسوپاسنامەیەكدا، كە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاڕاستەی كۆمپانیای ئاسیاسێڵی كردووە، هاتووە، "لەبەر ئەوەی بەڕێزتان هەستاون بەدابینكردنی ١٠ مەحەویلەی ٤٠٠ كەی ڤی بۆ گەڕەكە هەژارەكانی سلێمانی.. بەم نووسراوەمان دەستخۆشیتان لێدەكەین.. هیوادارین نمونەتان زۆربێت".

هاوكات وتەبێژی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ عه‌بدوڵڵا حەسەن رایگەیاند: "ئاسیاسێڵ پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە بۆخزمەتكردنی هاووڵتییان‌و بەردەوامیش دەبێت، كە دابینكردنی ئەو ١٠ مەحەویلەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیدابەشكردنی كارەبای سلێمانی خزمەتێكەو بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین".

هـ ـ ح