لیژنەی وردبینی بەغداد ١٣ ڕۆژ لە سلێمانی دەمێنێتەوە

عیراق

25/02/2018‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەیەكی وردبینی حکومەتی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە پارێزگای سلێمانی‌. 

ئەمڕۆ یەکشەممە سەمیر هەورامی سكرتێری رۆژنامەڤانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی ڕایگەیاند " ئێوارەی رۆژی دووشەممە 26-2-2018 لیژنەکە لە بەغداوە دەگاتە سلێمانی ‌و وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی دەكات".

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەداوە "ئەو لیژنەیە لە 22 كەس پێكهاتووە، 13 رۆژ لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە‌، ئیدارەكانی گەرمیان‌ و راپەڕین دەمێننەوە".

سكرتێری رۆژنامەڤانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وتووە "بە نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵیان كۆدەبێتەوە‌ و فەرمانگە‌و دامودەزگا حكومییەكانیش رادەسپێردرێ‌ كە هاوكاری لیژنەكە بكەن ‌و گوتیشی "ئەو لیژنەیە جگە لە فەرمانگە ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكانی پەروەردە‌ و تەندروستی و لایەنە ئەمنییەكان دەتوانن سەردانی سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان بكەن".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەماوەی رابردوو لیژنەیەكی وردبینی مووچە كە لە 33 كەس پێكاهاتبوون لە شاری هەولێر سەردانی دامودەزگا حكومییەكانیان كرد، بڕیاریشە دوای شاری سلێمانی، لیژنەیەكی دیكەی وردبینی بۆ هەمان مەبەست لە بەغداوە سەردانی پارێزگای دهۆك بكات.


هـ ـ ر