كەسێكی نزیك لەڤلادیمێر پوتین كڕیوییەتی
حكومەتی تەواوی بۆرییە نەوتییەكانی دەفرۆشێت بەكۆمپانیایەكی روسی

کوردستان

21/04/2018‌ 1906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی تەواوی بۆرییە نەوتییەكانی دەفرۆشێت بەكۆمپانیایەكی روسیا، كە خاوەنداری ئەو كۆمپانیایە هی كەسێكە نزیكە لەڤلادیمێر پوتین.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەمیانی راپۆرتێكی ئاشكرایكرد، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆرییە نەوتییەكانی بەكۆمپانیای رۆس نەفتی روسی فرۆشتووە.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان، خاوەنداری بۆرییە نەوتییەكانی بە 1.8 ملیار دۆلار فرۆشتووە، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی هەردوولا.

ئاژانسەكە باسی لەوەش كردووە، كە خاوەنداری كۆمپانیای رۆس نەفت هی ئیگۆر سەچینە، كە كەسێكی نزیكی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیایە.

هەروەها ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، مەبەست لەو مامەڵەیە ئەوەیە، كە ڤلادیمێر پوتین دەیەوێت لەو رێگەیەوە دەست بەسەر بازرگانی نەوتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان بۆ توركیا بگرێت.

هـ ـ ح