نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

22/04/2018‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی یەك بەرمیل نەوتی پێوانەیی جیهانی، لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، كە ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 33 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێك بە 74.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 13 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، كە ئەو نرخەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكردووە، لەچوار ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە.

هـ ـ ح