هەڵبژاردنی عێراق رۆڵی یەكلاكەرەوەی لەچارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا دەبێت

عیراق

22/04/2018‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیفاح مەحمود، راوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، رۆڵی یەكلاكەرەوەی دەبێت لەچارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا.

كیفاح مەحمود لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی"سپۆتنیك" راشیگەیاند، ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە بۆ كورد زۆر گرنگە، چونكە بەئەنجامەكەی هەرێمی كوردستان دەتوانێت كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەربكات.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە هەڵبژاردنەكە لەكاتێكدایە، گفتوگۆ لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

ئەو راوێژكارەی مەسعود بارزانی ئەوەشی راگەیاندووە، گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا بەردەوامی هەیەو ئەو گفتوگۆیانەش رۆڵی دەبێت لەچارەسەری تەواوی كێشەكان.

كێشەكانی هەولێرو بەغدا چەند ساڵێكە بەردەوامی هەیە، كە پەیوەندی بەدۆسییەی نەوت‌و ئابووری‌و ئەمنییەوە هەیە.

هـ ـ ح