بانكی رافیدەن قەرز دەداتە ئەو عێراقییانەی ئۆتۆمبیلی نوێ‌ دەكڕن

عیراق

22/04/2018‌ 2502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی رافیدەینی عێراقی رایگەیاند، كە قەرز دەداتە ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئۆتۆمبیلی نوێ‌ بكڕن.

بانكی رافیدەین، ئەمڕۆ یەك شەممە راشیگەیاند، كە قەرزەكە لەرێگەی پرۆژەیەكی تایبەت بەو بوارە دەبێت، لەماوەی داهاتوو لەتەواوی لقەكانی دەیخاتە بواری جێبەجێكردن.

بانكەكە بەرێككەوتن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل پرۆژەكە جێبەجێدەكات، كە كۆمپانیاكان بریتین لە "(ابداع البعاج ، عتا‌و الرحمن ، الشركە المتحدە لتجارە السیارات ، سما الغربیە ، وهج السریا ، نهج العراق ، شیرین ، انوار بابل ، ساز ، تریق الاقواس ، الشركە العامە لتجارە السیارات والمعدات ، الشركە العامە لتجارە السیارات والمكائن)".

هەروەها ئەو بانكە رایگەیاندووە، ئەو كۆمپانیایانە تایبەتن بەئۆتۆمبیلی وڵاتانی كۆریاو چین‌و ژاپۆن‌و ئەمریكاو قەرزەكەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی بڕەكەی دیاریبكات.

هـ ـ ح