نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەروو 75 دۆلار بەرز دەبێتەوە

جیهان

24/04/2018‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بۆ سەروو 75 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ساڵی 2014 تۆماركردووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی هەڕەشەی گەمارۆكانی ئێرانە لەلایەن ئەمریكا، هەروەها هەوڵەكانی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی.

بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی جیهانی، كە نەوتی برێنتە، هەر بەرمیلێكی بە 75.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەو نرخە لە 27 تشرین دووەمی 2014 تۆماركراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 68.98 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 34 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە، كە پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بۆ سەروو 80 دۆلار لەمانگی داهاتوو بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح