زیاتر لە 3 ملیار دۆلار.. سامانەكەی بەغدادی وڵاتانی ئەوروپا نیگەران دەكات

جیهان

26/04/2018‌ 1270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامانەكەی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش وڵاتانی ئەوروپای نیگەران كردووە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی "لۆمۆند"ی فەرەنسی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئێستا سامانی رێكخراوی داعش، بەسەرۆكایەتی ئەبوبەكر بەغدادی زیاترە لە 3 ملیار دۆلار.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەبوبەكر بەغدادی بەو سامانە دەتوانێت هێڵی فڕۆكەوانی فەرەنسا بكرێت، بەو هۆیەشەوە وڵاتانی ئەوروپا نبگەران بووە.

هەروەها نیگەرانییەكەی ئەو وڵاتانە لەوەیە، كە داعش بەو سامانەی سەرمایەداری لەئەوروپا بكات‌و ببێتە هۆی ئەوەی قازانجێكی زۆر بكات.

رۆژنامە فەرەنسییەكە باسی لەوەش كردووە، كە داعش زیاتر لە 320 ئەژماری تایبەتی چالاكی لەبانكەكانی ئەوروپا هەیە، كە ئەژمارەكان بەملیۆنان دۆلار پارەیان تێدا هەڵگیراوە.

هـ ـ ح