نرخی دراوەكان.. دابەزینی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان

28/04/2018‌ 2564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 119 هەزارو 700 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 119 هەزارو 700 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی نزمبووەتەوە، بەشێوەیەك چەند ساڵێكە ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 146 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 167 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 23 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 30 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح