ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەكان بەڵێنی بەرزكردنەوەی موچە دەدات

جیهان

04/05/2018‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی بەرزكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی توركیا دەدات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی مانگی شەشی داهاتوو بەڵێنی بەزركردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەكەی دەدات.

سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی ئەوە دەدات، ئەگەر دارێ:ی تر بەسەرۆك كۆماری توركیا هەڵبژێرێتەوە، ئەوە موچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی وڵاتەكەی بۆ 25 هەزار دۆلار بەزردەكاتەوە، كە ئەوەش موچەیەكی بەرزە بۆ فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا لە 24ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێدەچێت، كە ئەردۆغان كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیایە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار.

هـ ـ ح