شارپرێس:
زانایان په‌یوه‌ندییه‌كی
نوێیان له‌نێوان له‌بیرچوونه‌وه‌و ناوهێنانی شته ڕۆژانه‌ییه‌كانه‌وه له‌لای كه‌سانی
به‌ته‌مه‌ن ئاشكراكرد.
چه‌ند زانایه‌كی
ئه‌وروپی له‌میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر دوو جۆر ته‌مه‌ن كه 67 تا 70 ساڵی،
هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی 22 تا 23 ساڵی ئه‌نجامداوه، ئه‌و ڕاستیه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه،
كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زۆرێك له‌شته‌كانی ژیانیان له‌بیره، به‌ڵام ناتوانن بیخه‌نه
سه‌ر زمانیان و شته‌كان بگێڕنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و
توێژینه‌وه نوێیه، كاتێك كه‌سێك شتێكی بیرده‌چێته‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌یه كه‌سه‌كه ناتوانێت به‌زمانی ناوی شوێن یان ناوی ئه‌و كه‌سه بڵێت كه مه‌به‌ستیه‌تی،
گه‌ر نا ئه‌و شتانه‌ی ئێمه له‌بیرچوونه‌وه ناوی ده‌هێنین، كه‌سه‌كه له‌بیریه‌تی.
زانایان ڕێنمایی
ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ڕاهێنانی مێشك به‌شێوه‌ی ڕۆژانه، بۆ نمونه خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك،
چاره‌سه‌كردنی هاوكێشه‌یه‌ك یاخوك هه‌رچالاكیه‌كی دیكه‌ی مێشك، ده‌توانێت كێشه‌ی
له‌بیرچوونه‌وه له‌مرۆڤدا دوابخات.
ڕ . ج