( خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری) پ. د. سالار باسیره ناوه‌ڕۆك ته‌وه‌ری یه‌كه‌م جه‌نگ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌كی تر كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سوریا سه‌ره‌تای دروستبوونی ناكۆكی و جه‌نگی سوریا ته‌وه‌ری دوه‌م سیاسه‌تی ئێران له سوریا سیاسه‌تی توركیا له سوریا ئه‌مریكا ، ڕوسیا‌و توركیا له جه‌نگی سوریادا ڕۆلی كورد له كوردستانی سوریا سوریا‌و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌وه‌ری سێیه‌م وزه هۆكارێكی گرنگی جه‌نگی سوریا ته‌وه‌ری یه‌كه‌م (1) (جه‌نگ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌كی تر) له پێناسه‌كه‌ی Clausewitz [1]جه‌نگ به‌واتای درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته به ئامرازی تر. هه‌ول ئه‌دات جه‌نگ وه‌ك ڕوداوێك تێبگات كه تێیدا لایه‌نێكی به‌شداری جه‌نگ ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نێكی تری به‌شداربووی جه‌نگه‌كه بسه‌پێنێ. جه‌نگ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی دوو لایه‌نه‌و شێوازێك له كرداره به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گێڕ بكات یان سنوری بۆ دابنێت یان بیخاته ژێر خواستی خۆی[2]. جه‌نگیش هه‌روه‌ك ئاشتی سیاسه‌ته. ئاشتی سیاسه‌ته به‌بێ شه‌ڕ ، جه‌نگیش سیاسه‌ته به‌رێگای جه‌نگ و خوێن ڕشتنه‌وه. سیاسه‌تیش بریتیه له هونه‌ری كه‌لك وه‌رگرتن له‌بارودۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌ت. "ئه‌و كاته ده‌توانین له ناوه‌ڕۆكی جه‌نگ بگه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی دووفاقیی جه‌نگه‌كه بكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ڵگیرسانی. جه‌نگ هه‌ر ته‌نیا پێكدادانی چه‌كداریی نێوان لایه‌نه‌كان نیه به‌ڵكو ململانێی توندوتیژه له‌نێوان ئابوری و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای لایه‌نه‌كان. به ده‌ستپێكردنی جه‌نگ هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا ئاڕاسته‌ی سه‌ركه‌وتن و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی جه‌نگ ده‌كرێن"[3]. به‌لام هه‌موو جه‌نگه‌كانیش هاوشێوه نین. هۆی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جیاوازی هه‌لومه‌رجی مێژویی سه‌رهه‌لدانی جه‌نگ و هۆكانی هه‌لگیرسانی جه‌نگه‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له پێناویان‌دا جه‌نگه‌كان به‌رپاكراون. جگه له‌وه جه‌نگه‌كان له‌ڕووی شوێن و زه‌مه‌ن ، چه‌ك و تفاق و شێوازی چالاكیه‌كان هه‌روه‌ها ژماره‌ی پێكدادانه‌كان و به‌رفراوانیه‌وه جیاوازیان هه‌یه. به‌لام جه‌نگ هه‌میشه شێوه‌یه‌كی توندوتیژ بووه بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌لادا خستنی ململانێ. هه‌موو پێكدادانێكی چه‌كداریی به‌جه‌نگ دانانرێت چونكه به‌بێ هه‌بوونی ئامانجی سیاسی توند‌وتیژترین پێكدادان به‌جه‌نگ ناژمێردرێ. لێره‌دا پێویسته سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕابكێشین كه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری ئه‌و چین و ده‌وله‌ته‌ی له‌جه‌نگدان ئامانجی جه‌نگه‌كه دیاری ده‌كه‌ن بۆنمونه جه‌نگی عێراق / ئێران ، عێراق / كوێت ، جه‌نگی سوریا ، یه‌مه‌ن ، ڤێتنام.... ده‌سپێكی جه‌نگ پێشتر به ناكۆكی سیاسی ده‌ستپێده‌كات. به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ جه‌نگ وه‌ك درێژكه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت ببینرێت و جه‌نگ ده‌بێته ئامرازی به ده‌ستهینانی ئامانجی سیاسیش[4]. قه‌واره‌ی جه‌نگ هه‌میشه ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ ئامانجه سیاسیه‌كه‌ی لایه‌نه‌كانی جه‌نگه‌كه. جه‌نگ چالاكیه‌كی رێكخراوه كه هێزه سه‌ربازیه‌كان و ده‌زگا غه‌یره سه‌ربازیه‌كان و هه‌روه‌ها كۆمه‌لگای سڤیلیش دێنێته نێوی. چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی چه‌ك زۆربه‌ی كات بریارده‌ری سه‌ركه‌وتن و دۆڕاندنی سوپا‌و نه‌ته‌وه‌شه. سه‌رده‌می كۆن میتالی باشتر‌و چه‌ندایه‌تی چه‌ك بریاری سه‌ركه‌وتن بووه. ئه‌مرۆكه مرۆڤایه‌تی خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كی مۆدێرنه. شتێكی سه‌یر نیه له‌به‌ر ڕۆشنایی ژماره‌ی جه‌نگه زۆره‌كان له مێژوودا ئه‌و قه‌ناعه‌ته حوكم بكات كه جه‌نگ به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیه. لیره‌دا ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه سه‌رجه‌م ئه‌و جه‌نگانه‌ی له مێژودا ڕویانداوه چاره‌نوسێكی ڕێكه‌وتی مرۆڤایه‌تی نین. جه‌نگ به خواست و هه‌وه‌س كۆتایی نایه‌ت ، ئاشتیش به ته‌نها لایه‌ك نایه‌ته دی. هه‌ندێك جار جه‌نگ بازرگانیه‌و كه‌سان و ده‌وڵه‌تانێكی پێده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. لانی كه‌م 3/1ی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان له‌بارودۆخی جه‌نگدان ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نه‌ك ته‌نها به‌شێك له مێژووی جه‌نگ و هۆكارو باكگراونده‌كانی جه‌نگ ده‌خرێته ڕوو به‌َلكو دڕندایه‌تی مرۆڤه‌كانیشی تێدا ده‌بینرێت. كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سوریا كۆماری سوریا له سالی 1930 دامه‌زراو له سالی 1946 بووه ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. له سالی 1963وه له ئه‌نجامی كوده‌تاوه حیزبی به‌عس به شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆرانه حوكمی سوریا ده‌كات. كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا ده‌وله‌تێك له ڕۆژهه‌لاتی نزیك. له باشوره‌وه سنوری له‌گه‌ل ئیسرائیل ، له ڕۆژئاواوه سنوری به لوبنان و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه. له باكوره‌وه سنوری به توركیا‌و ، له به‌ره‌ی ڕۆژهه‌لاتیشه‌وه سنوری به عێراق و له باشوریش به ئه‌رده‌نه‌وه هه‌یه. دورگه‌ی قوبروس نزیكه‌ی 125 كم له قه‌راغ ده‌ریای سوریاوه دووره. به ڕووبه‌ری 185 هه‌زار كم دووجا سوریا نیوه‌ی ڕوبه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌بێت. له سالی 2010 دانیشتوانی سوریا نزیكه‌ی 21 ملیۆن كه‌س بووه. زیاتر له نیو ملیۆن مرۆڤی تێدا كوژراوه ، زیاتر له پێنج ملیۆن سوریی به هۆی بارودۆخی جه‌نگه‌كه‌وه هه‌لاتوون بۆ ولاتانی ناوچه‌كه‌و بۆ ئه‌وروپا. زیاتر له شه‌ش ملیۆن سوریی له‌ناو خاكی سوریا خۆی ئاواره بوون. به‌واتا نزیكه‌ی 12 ملیۆن هاولاتی سوریی له‌ناو ده‌وله‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌تدا بوونه‌ته په‌ناهه‌نده ، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره بۆ دانیشتوانی سوریا. زۆرینه‌ی دانیشتوانی سوریا عه‌ره‌به كه ده‌كاته 80% و زۆرینه‌ی سونه مه‌زهه‌به‌و زمانی فه‌رمی له سوریا عه‌ره‌بیه. كورد دووه‌م گه‌وره گه‌له له سوریا كه خاوه‌ن مێژوو ، زمان و كه‌لتوری تایبه‌ت به خۆیه‌تی. ئه‌رمه‌نه‌كان له نێوان سالانی 1025 و 1935 وه‌ك په‌ناهه‌نده له توركیاوه چونه‌ته سوریا. دوو له‌سه‌ر سێیان له حه‌له‌ب نیشته‌جێن و نزیكه‌ی 20% یش له دیمه‌شق. ئه‌وانه‌ی تریان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ناوچه‌ی جه‌زیره نیشته‌جێ بوون. هه‌روه‌ها توركومان و چه‌ركه‌سی سونه مه‌زهه‌ب و ئاشوری له سوریا هه‌ن. به‌ده‌ر له‌وه نزیكه‌ی نیو ملیۆن په‌ناهه‌نده‌ی فه‌له‌ستینی له سوریا ده‌ژی و به هۆی بارودۆخی جه‌نگی عێراقیشه‌وه له كۆن و نوێ‌دا باس له دوو سه‌د هه‌زار په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی ده‌كرێت له سوریا كه ژماره‌یه‌كیان له ئاسوریه‌كانن. به‌لام عه‌له‌ویه‌كان نزیكه‌ی 12%ی دانیشتوان پێك ده‌هێنن كه حوكمی زۆرینه‌ی سوریا ده‌كه‌ن. بنه‌ماله‌ی ئه‌سه‌د له عه‌له‌ویه‌كانه. جگه له‌وانه له سوریا دروزی و یه‌زیدی و ژماره‌یه‌كی كه‌میش جوله‌كه‌ی تێدا ده‌ژی. یه‌زیدیه‌كان خۆیان وه‌ك كورد پێناسه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان له نێوان حه‌له‌ب و عه‌فرین و له گونده‌كانی لای عه‌موده‌و قامیشلۆ ده‌ژین. ئه‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان نیشان ئه‌دات كه سوریا وه‌ك ده‌وله‌تێكی ده‌ستكرد كۆمه‌لگایه‌كی پلورالیستی و فره‌ییه‌و نه‌بوونی مافی گه‌لان و كه‌مینه‌و ئێتنیكه‌كان و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان ئه‌مانیش هۆكارێكن بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان گه‌لانی سوریا‌و ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیی كه‌مینه. گونجاوترین چاره‌سه‌رێك بۆ سوریایه‌كی فره‌یی و قۆناغی ئێسته سیسته‌می فیدرالیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیزامی سوری دووره له‌م بیرۆكه‌یه هه‌ربۆیه فاكته‌ری ده‌ره‌كی ده‌توانێت ئه‌و ڕۆله ببینێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی له ئه‌لمانیا كردیان بۆ بوون به ده‌وله‌تێكی فیدرالی لامه‌ركه‌زی ، دابه‌شبوونی ده‌سه‌لاته‌كان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانداو بێهێز كردنی ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیی. ئه‌م مۆدێله بۆ ده‌وله‌ته‌كانی تری وه‌ك توركیا ، ئێران و عێراق و هاوشێوه‌كانی گرنگ و پێویستن. ( 2 ) سه‌ره‌تای دروستبوونی ناكۆكی و جه‌نگی سوریا دوای ئه‌وه‌ی كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌برێت و دواتر سوریاشی گرته‌وه ، سه‌ره‌تا به خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌ستی پێكرد ، دواتر گۆڕدرا بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی توندوتیژی و دروستبوونی ده‌یان هێزو رێكخراوی سیاسی و چه‌كدار به ئاڕاسته‌ی سیاسی جیاواز‌و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی جیاوازه‌وه. ئه‌م جه‌نگه، كه به خوێناوی‌ترین و ئالۆزترین جه‌نگ له ئێستای ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ویش له ده‌رئه‌نجامی چوونه ناوه‌وه‌ی چه‌ندین له ده‌وله‌تانی ئیقلیمی و نێو ده‌وله‌تیی تێیدا كه هه‌ریه‌كه‌و به دوای ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری خۆی كه‌وتووه ، دیارده‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر جه‌نگه‌كه‌ی خوێناویترو ئالۆزو درێژخایه‌ن كردوه به‌لكو چاره‌سه‌ره‌كانیشی قورس كردوه. گه‌وره‌ترین قوربانییش له‌م جه‌نگه قێزه‌ونه خه‌لكی مه‌ده‌نیه.. له مانگی 5 ی 2015 داعش نیوه‌ی خاكی سوریای كۆنتڕۆل كردبوو ، كه ته‌نیا 15%ی دانیشتوانی سوریای له‌سه‌ر ده‌ژی ، له كاتێكدا له ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاوای سوریا له 13 پارێزگا 10ی كه‌وتۆته ئه‌و ناوچانه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سوریای لێ ده‌ژی وه‌ك حه‌له‌ب ، لازقیه ، حمص ، حه‌ما ، ئیدلیب و دیمه‌شق و ... كه به‌شێكی به‌رچاوی له‌ژێر كۆنتڕۆلی حكومه‌تی سوریایه‌و ئه‌وه‌ی تری له‌لایه‌ن سوپای ئازادی سوریا ، كورد ، سوپای دیموكراتی سوریا ، هه‌روه‌ها داعش، القاعیده‌و به‌ره‌ی نوصره كه به هاوكاری لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌ك توركیا تانوسینی ئه‌م وتاره كۆنترۆل كراوه. به‌شێكی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ناو سوریا هاوكات دژ به یه‌كتریش ده‌جه‌نگن. جگه له كورد كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌و فه‌ره‌نساش هاته سه‌ر خه‌ت چیتر ئه‌وانی دی له لایه‌ن سعودی (ئێسته لێی كشاوه‌ته‌وه) ، قه‌ته‌رو توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن ، به‌تایبه‌ت حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان. شه‌ڕه‌كانی سوریا بریتی نیه ته‌نیا له یه‌ك شه‌ڕ به‌لكو چه‌ندین شه‌ڕه‌و له‌لایه‌ن شوێن و زه‌مه‌نیشه‌وه گه‌مه‌كه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانیشیان هاوشێوه نیه. به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی داعش بۆ ناو جه‌نگی سوریا‌و خێرا گه‌شه‌كردنی و ئیدیعای دروستكردنی خه‌لافه‌تێكی ئیسلامیی ( له ده‌وله‌ته‌وه بۆ خه‌لافه‌ت) كه له عێراق و شامه‌وه ده‌ست پێبكات ڕویه‌كی به جیهانی كردنی جه‌نگی سوریای لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت كه داعش بووه هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌وروپاو ڕۆژئاوا به‌گشتی و بووه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهانی و به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌كانیان له ناوچه‌كه‌ش و كاره تیرۆریستیه‌كانیان گه‌یشته به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپاو ڕۆژئاوا به گشتی. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ، كه هه‌ریه‌ك له هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تیه‌كان به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه بووه به سوریاشه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌شیان به دوای هاوپه‌یمانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و جه‌نگه‌كان بوونه جه‌نگی به وه‌كاله‌ت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ڕوسیا ڕاسته‌وخۆ له ڕووی سه‌ربازیه‌وه ڕوبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی سوریاوه هێزه‌كان كۆك بووبن له‌وه‌ی داعش دوژمنێكی هاوبه‌شه‌و هاوبه‌ش شه‌ڕ بۆ له‌ناو بردنی بكرێت ، ئه‌وا چیتر هێزه‌كان دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعیشدا (لانی كه‌م له ڕووی سه‌ربازیه‌وه) شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌كه‌ن له ئاینده‌ی سوریاداو بۆ ئه‌م ئامانجه شه‌ڕی یه‌كتریش ده‌كه‌ن. ئه‌و لایه‌نه‌ی بتوانێت كۆنتڕۆلی سوریا بكات ئه‌وا سنورێكی ڕاسته‌وخۆی به ده‌وله‌تی ئیسرائیله‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنتڕۆل كردنه له لایه‌ن هێزێكی دژ به ئیسرائیل بێت ئه‌وا ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه هێزێكی دۆستی ئیسرائیل كۆنترۆلی سوریا بكات ئه‌وا به‌شێكی به‌رچاوی سنوری ئیسرائیل پارێزراو ده‌بێت. لێره‌دا لبنان عه‌زل ده‌بێت و په‌یوه‌ندی نێوان حیزبولا و ئێران ده‌بچرێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاتی كۆنتڕۆل كه‌ره ئه‌ندامێكی ناتۆ بێت له‌گه‌ل سوریایه‌كی بێ ئه‌سه‌د پێكه‌وه له‌گه‌ل توركیای ناتۆدا (نه‌ك توركیای ئه‌ردۆگان) و هه‌روه‌ها ئه‌رده‌نی هاوپه‌یمان ده‌توانن پێكه‌وه پشتێنێكی ئه‌منی به ده‌وری ئیسرائیل‌دا دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاوكات بوون و كاریگه‌ریی ڕوسیا‌و ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه. ڕوخانی سوریای ئه‌سه‌د كاریگه‌ریی نه‌رێنی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر حیزبولاو لایه‌نه ئیسلامیه فه‌له‌ستینیه‌كانیش وه‌ك حه‌ماس ، هاوكات بچڕانی هاوكاری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێرانیش به‌و لایه‌نانه‌وه كه به‌رێگای سوریای ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆچی ئێران پشتگیریی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات. ته‌وه‌ری دوه‌م (1) سیاسه‌تی ئێران له سوریا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێران له سوریا دروستكردنی رێگایه‌كی وشكانیه بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو پشتیوانی له ڕژێمی به‌عس بكات له سوریا. ئێران له ناو كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تیدا پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه. بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م پێگه لاوازه‌ی ، ئێران ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه خۆی به‌هێز بكات و به شوێن په‌یداكردنی كارتی سیاسیه‌وه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری لوبنانه‌وه به رێگای حیزبولاوه‌و پشتگیری كه‌رێكی قورسی حه‌ماسه. له یه‌مه‌ن پشتگیری سه‌ربازیی له حوسیه شێعه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سعودیه، ده‌ستی خستۆته ناو كاروباره‌كانی سوریاوه كه جێگای قبوول كردن نابێت بۆ ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌درێت له هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمدایه. ئێران به ڕكابه‌ریی ئه‌مریكا خۆی له ڕوسیا نزیك ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ل ڕوسیا‌و سوریادا چونه‌ته هاوپه‌یمانیه‌كی هاوبه‌شه‌وه. خاوه‌ن نفوزه له عێراقداو پشێوی دروست ده‌كات و پشتگیری له‌و لایه‌نه شێعانه ده‌كات وه‌ك مالیكی و هادی عامری كه نزیكن له ئێرانه‌وه‌و دژ به ئه‌مریكاو سعودیه‌ن و كار بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئه‌وانه ده‌كات كه له حكومه‌تی پێنجه‌مه‌ی عێراقدا. سوریا بۆ ئێران بنكه‌یه‌كی گرنگه بۆ پشتگیری كردنی حیزبولای شێعه‌ی لبنانی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان و ئامرازێكی گرنگه بۆ دروستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لبنان كه حیزبولای لێیه‌و هه‌والگریی سوریاش تێیدا ڕۆلی خۆی بینیوه. ده‌كرێ سێ كوچكه‌ی سوریا‌و ئێران و حیزبولا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئاماژه پێبده‌م: جه‌نگی سوریا بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانیی ستراتیجی ئێران و سوریا‌و حیزبولا. ڕژێمی سوریی په‌یوه‌ندیه‌كی ژیانیه له نێوان ئێران و حیزبولا. به‌م جه‌نگه‌ی سوریا‌و لاواز بوون یان ڕوخانی ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی تێكچوونی له‌سه‌ره. پشتگیریی سعودیه‌و ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو به توركیاشه‌وه بۆ میلیشیا سونه‌كانی كه ده‌یانه‌وێت ڕژێمی سوری بڕوخێنن سوریای كردۆته ناوچه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌لات له نێوان لایه‌نه شێعه‌كانی سه‌ر به ئێران و سونه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه توركی و عه‌ره‌بیه‌كان. هه‌ربۆیه له سوریا جه‌نگێكی به‌وه‌كاله‌ت ڕوو ده‌دات. لێره‌دا ئێران پشتگیری ماددی و پێدانی چه‌ك و هه‌والگری و پاسداران و هێنانی شێعه‌كانی ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیری ڕژێمی سوری. ئێران ڕێگری ده‌كات له دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له سوریا چونكه ڕێگای هه‌وایی خێراترین ئیمكانیه‌ته بۆ گواستنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی بۆ سوریا. سوریا بۆ ئێران و حیزبولا هه‌موو شتێكه. له ئه‌گه‌ری ڕوخانی ڕژێمی سوریی و له ئه‌گه‌ری هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی ڕژێمێكی سونی ئه‌وا حیزبولا هه‌ڕه‌شی مان و نه‌مانی له‌سه‌ر ده‌بێت و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پاره به رێگای دیمه‌شقه‌وه بۆیان كۆتایی دێت. به‌پێی پڕۆژه‌یه‌ك ئێران به سه‌رپه‌رشتی خۆی ده‌یه‌وێت به رێگای حیزبولای لوبنانه‌وه ئه‌ندامانی میلیشیا شێعه‌كانی سه‌ر به ئێرانن وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان و لبنان ... له سوریا نیشته‌جێ بكات ، له‌و شوێنانه‌ی كه هه‌زاران خێزانی سوری به‌هۆی جه‌نگه‌وه یان ئۆپۆزیسیۆن بونیانه‌وه شوێنی ڕه‌سه‌ن و نیشته‌جێ بوونی خۆیان جێهێشتوه. به بڕیارێكی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست به‌سه‌ر خان‌و و موڵك و ماڵی ئه‌و هاولاتیانه ده‌گیرێت كه سوریایان جێهێشتوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نه‌گه‌رێنه‌وه ناوی ، دیاره بریاره‌كه بۆ پرۆژه‌كه‌ی ئێران و حیزبولایه. ئه‌و ڕاستیه نیشان ئه‌دات كه ئێران و ئه‌سه‌د كار له‌سه‌ر گۆرینی دمیوگرافیای سوریا ده‌كه‌ن. لێره‌دا به ڕوونی ده‌بینرێت كه جه‌نگی سوریا به ته‌نها جه‌نگێكی ئابوری نیه به‌لكو سیاسیشه. ئایا هه‌لوێستی ئه‌مریكاو ئیسرائیل چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر له كۆتایدا ڕوسیا‌و ئێران ڕژێمی ئه‌سه‌د له ڕوخان ڕزگار بكه‌ن و خۆیان له باكگراوندا كۆنتڕۆلی سوریا بكه‌ن و مه‌ترسیه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل بمێنێته‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی ئه‌مریكاو پایه گرنگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه؟ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێران دیاره حسابێكی بۆ دۆڕاندنی ئه‌سه‌دیش كردبێت و لێره‌دا چه‌ند ئۆپشنێك هه‌ن چۆن له‌گه‌ل ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د مامه‌له بكرێت: پێكه‌وه له‌گه‌ل ڕوسیا جێگرێك بۆ ئه‌سه‌د بدۆزنه‌وه كه جێگای متمانه‌ی سوپا‌و عه‌له‌ویه‌كان بێت و سه‌رۆكێكی به‌هێزو جه‌ماوه‌ریی بێت كه ڕێگر نه‌بێت له دورخستنه‌وه‌ی ئێران له سوریا. دلنیا كردنه‌وه له‌وه‌ی ئێران ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ مافی ڤیتۆی هه‌بێت له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌دا دوای ئه‌سه‌دو هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به ئێرانی كردنی سوپا‌و هه‌والگریی سوری و به رێگای پاسداران و حیزبولاوه بۆ دژایه‌تی كردنی به‌ره‌ی ڕۆژئاوا‌و سعودیه‌و ئیسرائیل. له‌م جه‌نگه‌دا بۆ ئێران ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی سوریا نیه به‌لكو مه‌سه‌له‌ی پردێكی وشكانیشه كه شێعه‌كانی ئێران به شێعه‌كانی عێراق و عه‌له‌ویه‌كانی سوریا‌و هه‌روه‌ها حیزبولای شێعه‌وه له لبنان ببه‌ستێته‌وه به‌واتا ئێران كار له‌سه‌ر دروستبوونی هیلالێكی شێعی ده‌كات. سعودی وه‌هابیی تێكدانی ئه‌و سێ كوچكه‌یه‌ی كردۆته ئه‌ركێكی پیرۆزی خۆی. لێره‌دا دیوه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌شی جه‌نگی سوریا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ گه‌رچی به‌ناوی ئاین و مه‌زهه‌به‌وه سیاسه‌ت پیاده ده‌كرێت بۆ ئامانجی تر. به‌لام به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه ئێران توانی كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له لبنان ، عێراق و سوریادا زیاتر بكات ، هاوكات قه‌یرانی ملیۆنان ئاواره بوونی خه‌لكی مه‌ده‌نی لێ كه‌وته‌وه. چه‌كی ئه‌تۆم ، قه‌یرانێكی نوێی ئه‌مریكاو ئێران ئیسرائیل و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت سعودیه ڕه‌خنه‌ی توندیان له باراك ئۆباما هه‌بوو كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی له‌گه‌ل ئێران‌دا بۆته هۆی زاڵبوونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ، هه‌ربۆیه دژ به‌و رێكه‌وتنه بوون. ئێسته ئیسرائیل و ئه‌مریكاو دۆسته هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ده‌یانه‌وێ چه‌ند پرسێكی تر بهێننه ناو رێكه‌وتنێكی نوێوه به‌رامبه‌ر به ئێران. ئێران ده‌بێت واز له ته‌ده‌خولات و هاوكاری كردنی هێزه دۆسته‌كانی بهێنێت له ناوچه‌كه‌داو له‌ناو سنوره‌كه‌ی خۆیدا ته‌سكی بكه‌نه‌وه. شتێك كه بۆ ئێران سه‌خته چونكه ئه‌م بۆ به‌هێز بوونی خۆی له ناوه‌وه‌و بۆ ڕاگرتنی ته‌رازووی هێز به‌دوای كارتی سیاسیه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. چه‌ندین بابه‌تی تر وه‌ك ڕۆكێته دورهاوێژه‌كانی ئێران و به‌هێز بوونی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له كه‌نداودا بابه‌تی تر ده‌بن به‌رامبه‌ر به ئێران. لێره‌دا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه فشاره‌كانی سه‌ر ئێران به‌تینترو كاریگه‌رتر ده‌كات و ئێران تووشی قه‌یرانی قورسی سیاسی و ئابوریش ده‌كات كه ئه‌وه دیاره ستراتیژیی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه. ئه‌و ده‌وله‌ته ئه‌وروپیانه‌شی له‌ناو رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كی ئێراندان به‌خته‌وه‌ر نین به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ترامپ له‌و رێكه‌وتنه چونكه زیانبه‌خش ده‌بن له لایه‌نی ئابوری و بازرگانیه‌وه له‌گه‌ل ئێران‌دا هاوكات قورسیشه بۆیان دژ به‌و بریاره‌ی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه. ئایا بارودۆخی جه‌نگی تر له ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌دا چۆن ده‌بێت قورسه پێشبینی پێشوه‌خته‌ی بۆ بكه‌م به‌لام به‌رمیله باروته‌كه به‌رده‌وام له ته‌قینه‌وه‌دایه. ئێسته له سوریا فشارێكی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ئێران بۆ وه‌ده‌رنانی. هێرشه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و دواتر ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سوریا ئاماژه‌یه‌كی به‌رچاوه ، هه‌روه‌ها بۆ ڕاكێشانی ئێران بۆ ناو جه‌نگێك كه ئێران خۆی به دوور ده‌گرێت له شه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكا چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دوڕاندن ده‌بێت بۆی به‌تایبه‌ت كه ئابوری ئێسته‌ی ئێران به مه‌ودای دوور خۆی له‌به‌رده‌م جه‌نگێكی ئاوها ناگرێت. هاوكات خواستی ئه‌مریكا نیه هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك ئیسرائیل و سعودیه به‌ر زیان بكه‌ون یان بكه‌ونه به‌ر موشه‌كی حیزبولا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سوریاوه هه‌یه دوای بریاره‌كه‌ی ترامپ له‌وه ده‌چێت به‌م رێگایه‌وه نفوزی ئێرانی له سوریاش لاواز بكه‌ن یان نه‌هێلن. (2) سیاسه‌تی توركیا له سوریا توركیا وه‌ك هێزێكی ئیقلیمی له ڕووی مێژویی و جوگرافیشه‌وه وه‌ك ناوچه‌ی نفوزی خۆی ده‌ڕوانێته سوریا ئه‌ویش به‌وه‌ی كه سوریاش به‌شێك بووه له ئیمپراتۆیه‌تی توركی / عوسمانی ، لانی كه‌م ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات. توركیا وا ده‌یڕوانیه ڕژێمی سوری كه وه‌ك سه‌ركرده‌كانی تری به‌هاری عه‌ره‌بی به ئاسانی ده‌ڕوخێت و توركیاش له ڕێگای به‌كرێگیراوه‌كانی خۆی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی سوری حوكمی سوریا ده‌كات و فاكته‌رێكی تری یارمه‌تیده‌ر بێت توركیا بكاته خاوه‌ن هێزێكی ئیقلیمی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به‌لام له هاوكێشه‌كه‌دا بووه لایه‌نێكی لاوازی جه‌نگی سوریا هه‌رچه‌نده خاوه‌ن سوپایه‌كی گه‌وره‌یه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئێرانه‌وه سنوری جوگرافیشی به سوریاوه هه‌یه. ئامانجێكی سه‌ره‌كی درێژخایه‌نی توركیا رێگری كردنه له دروستبوونی كیانێكی كوردی ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌هێزبوونی داعشیشی لێ بكه‌وێته‌وه ، ئامانجێكی تری ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بوو. توركیا ده‌یه‌وێت وه‌ك ئێران ببێته خاوه‌ن هێزێكی ئیقلیمی له ناوچه‌كه‌دا. به‌لام ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ی توركیا له سوریا‌و پشتگیری مادیی بۆ لایه‌نه‌كانی سه‌ر به خۆی ، توركیای ڕوبه‌ڕووی خه‌رجیه‌كی زۆر‌و ملیۆنان په‌ناهه‌نده كردۆته‌وه له توركیا. به‌لای توركیاوه باشتره داعش بگاته سه‌ر سنوره‌كه‌ی وه‌ك له دروستبوونی كیانێكی كوردی له ته‌واوی كوردستاندا‌و بیانووی ئه‌وه‌ی كورد له ڕۆژاڤاو باكور ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا ده‌ستی كردوه به هێرشێكی سه‌ربازی دڕندانه بۆ سه‌ر كورد‌و ترسی له به‌هێز بوونی كورد هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی سیاسی توركیا به ئه‌ردۆگانیشه‌وه به ڕوونی ده‌بینرێت توركیا نه‌خۆشی و فۆبیای كوردی هه‌یه. توركیای ئه‌ردۆگان دوژمنایه‌تی كوردی له باكورو ڕۆژاڤاشی خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كانیه‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه سه‌ركه‌وتنی ڕۆژاڤا كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ باكوری كوردستانیش و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئه‌ردۆگان به لاواز كردنی سوریا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به ده‌وله‌تی ئیسرائیل كرد. جگه له‌وه شه‌ڕڤانانی ڕۆژاڤا به هه‌لته‌كاندنی داعش له باكوری سوریا گورزێكی كوشنده‌ی له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دا چونكه ئامرازێكی كاریگه‌ری له‌ده‌ست ڕژێمی توركیا ده‌رهێنا كه پشتگیریی له داعش ده‌كرد له جه‌نگی سوریاشدا. شتێكی شاراوه نیه كه ڕژێمی توركیا له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه پشتگیریكه‌ری هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان بووه به داعشیشه‌وه‌و له هه‌ڵه‌ی ستراتیژی گه‌وره‌دایه چونكه توركیا به‌وه دۆسیه‌یه‌كی مه‌ترسیداری داوه‌ته ده‌ست ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو هاوپه‌یمانه‌كانی كه ده‌توانن دژ به توركیا به‌كاری بهێنن له حاله‌تی پێویستدا. توركیای ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ئێران ببێته هێزێكی ئیقلیمی و ئه‌میش به‌شوێن كارتی سیاسیه‌وه‌یه (توركیا له سوریا ، به هێزی سه‌ربازی و پڕۆژه‌ی ئابوری له سۆدان ، له صۆمالیا ، قه‌ته‌ر ، باشوری كوردستان ، قوبرص و هه‌ڕه‌شه‌كانی له یۆنان ... ). جیهان به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد كه دوو جه‌مسه‌ریی بوو ئێسته بوه‌ته فره جه‌مسه‌ریی (ڕوسیا ، ئه‌مریكا ، صین ، یه‌كێتی ئه‌وروپا) و هێزی تری ئیقلیمی ده‌یانه‌وێت ده‌ربكه‌وون وه‌ك ئێران و توركیا له ناوچه‌كه‌دا. ڕوسیا‌و صین له‌وانه‌یه ببنه پشتگیریكه‌ری ئه‌م لایه‌نانه وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆریای باكور دژ به ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا ، به‌لام ئایا ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌كانی بكه‌ونه مه‌ترسیه‌وه‌و توركیاش وه‌ك ئێران خوازیاری دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕاستیانه نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌و ناكۆكیه نێوده‌وله‌تیه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ ئایا چه‌ندین جه‌نگی تر ڕوده‌كه‌نه ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت نمونه‌یه‌كی به‌رچاوه كه تێیدا ده‌كرێت سیاسه‌ت و شه‌ڕه ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تیه‌كانی تێدا به ڕوونی ببینرێت. ئه‌ی كوردێكی بێ ده‌وڵه‌تی كۆلۆنی ولاته ئیقلیمیه‌كان له‌ناو ئه‌م گێژاوه‌دا چاره‌نوسی چۆن ده‌بێت و چۆن سیاسه‌ت پیاده بكات؟ هه‌رچه‌نده گه‌له بێ ده‌وله‌ته‌كان و كه‌مینه سیاسیه‌كان له‌ناو ئه‌و ده‌وله‌تانه‌دا ده‌كرێ ڕۆل ببینن له ناكۆكیه ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تیه‌كاندا ئه‌گه‌ر له یاریه سیاسی و دبلۆماسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبن. باشوری كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ هاته پێشه‌وه‌و بووه ده‌وله‌تێكی ئیعلان نه‌كراو به‌لام ئه‌قلی سیاسی تێیدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوو. توركیای ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌ڵستیه‌كانی عه‌فرین زۆرێك خۆی بچووك كرده‌وه چونكه به‌و هه‌موو هێزه‌وه نه‌یتوانی ئامانجه سه‌ربازیه‌كانی خۆی بپێكێت له‌وه‌ی كه له‌به‌رده‌م ڕای گشتی توركیا ئیدیعای بۆ ده‌كرد كه له چه‌ند ڕۆژێكدا عه‌فرین داگیر ده‌كات به‌لام شكۆی سه‌ربازیی شكا. به هۆی ڕه‌فتاره دڕنده‌ییه‌كانی ئه‌ردۆگان دژ به كورد له باكورو ڕۆژاڤا بابه‌تی كوردی كردۆته بابه‌تێكی ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تی و پرسی فه‌له‌ستینی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌لا ناوه. كێشه‌یه‌كی تری توركیا كێشه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌ناهه‌نده سوریه‌كانیشه كه توركیا خۆی پشكی سه‌ره‌كی به‌رده‌كه‌وێت لێی به‌هۆی به‌شداربوونی له جه‌نگی سوریاداو بۆته كێشه‌یه‌ك بۆ توركیا‌و ناوچه‌كه به ئه‌وروپاشه‌وه. لێره‌دا ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌ی سوپای ئازادی سوریا به‌شێكیان بوونه‌ته تیرۆریست له‌ژێر كۆنتڕۆلی توركیادا. له‌م جه‌نگه‌ی سوریادا به ڕۆژاڤای كوردستانیشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی گه‌مه‌كه‌ره‌كان تێیدا به‌شدار بن ئه‌وه‌نده زیاتر وه‌ك ده‌یبینین ڕه‌وشه‌كه ئالۆزتر ده‌كات. توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆ و گوایه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپایه كه‌چی له سه‌ره‌تای جه‌نگی سوریا‌و داعیشه‌وه ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی دژ به ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بووه. بۆ گونجاندنی كۆمه‌لگه‌ی توركی له‌گه‌ل سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی خۆیدا توركیای ئه‌ردۆگان كار بۆ كۆمه‌لگایه‌كی ئیسلامی ، ئیخوانی توندڕه‌وی ناسیۆنالیستی تۆتالیتَێر ده‌كات. توركیای ئه‌ردۆگانیش هاوشێوه‌ی سیسته‌مه تۆتالیتاره‌كان ده‌یه‌وێت په‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی بهاوێژێت ، به‌لام پێشتر ده‌بێت سه‌قامگیری ناو ده‌وله‌ته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات و ئه‌وه‌ش ته‌نها به حوكمی ئیرهاب ده‌كرێت. ئه‌ردۆگان خه‌و به دوباره دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی توركی عوسمانی ده‌بینێت و خۆی ببێته سولتانی ئیمپراتۆره‌كه كه بۆ سه‌رده‌م و زه‌مه‌نی ئێسته‌ی نێوده‌وله‌تیی له‌خه‌وی دیكتاتۆرێك زیاتر هیچی تری لێ دروست نابێت ، ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه له مێژووی سیاسی فێر نابن ، به‌لام ئێسته توركیا خۆی گرفتاری كێشه‌و جه‌نگی سوریا‌و كورد كردوه كه ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ سه‌ر ناوخۆی ولات نه‌رێنین و خه‌رجی جه‌نگه‌كه‌شی له سوریا‌و ڕۆژاڤاو باكوری كوردستان ڕێژه‌یه‌كی زۆره هه‌مان ئه‌وه‌ی ڕووی له ئێرانیش كردوه‌و باری ئابوری ئه‌و دوو ده‌وله‌ته له قه‌یراندایه‌و ئابورییش بڕبڕه‌ی پشتی ده‌وله‌ته. ئابوری توركیا له دۆخێكی خراپدایه‌و به‌های لیره‌ی توركی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاتۆته خواره‌وه. (3) ئه‌مریكا ، ڕوسیا ، توركیا‌و سعودی له جه‌نگی سوریادا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌یه له‌وه ده‌چێت چیتر كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی ئه‌وه‌نده به‌لاوه گرنگ نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی لاواز كردنی داعش و ڕوسیا‌و ئێرانی مه‌به‌سته به‌تایبه‌ت كه زلهێزه‌كان به‌دوای هاوسه‌نگیی هێزه‌وه‌ن له سوریاش و له‌وه ده‌چێت ئه‌مریكا پێویستی به هاوپه‌یمانی به‌هێز هه‌بێت له سوریا كه له هاتنی فه‌ره‌نساش خۆی نمایش ده‌كات. من وای ده‌بینم ئه‌مریكا سوریا جێناهێلێت بێ ئه‌وه‌ی شوێن پێی خۆی قایم نه‌كات تێیدا ، كشانه‌وه‌ی بێ مه‌رجی ئه‌مریكا له سوریا واتای دۆڕاندن و جێهێشتنی سوریایه بۆ ڕوسیا‌و ئێران و تاڕاده‌یه‌كیش توركیا ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی داعش هێشتا له ئارادایه. سیناریۆیه‌كی تر بۆ ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت هه‌مان ئه‌و ئه‌زمونه له‌گه‌ل ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دوباره بكاته‌وه كه له‌گه‌ل صدام حسێن كردی دوای ڕزگار كردنی كوێت و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی عێراق ، ئه‌ویش مانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بێت ، به‌لام ڕژێمێكی بێهێز بۆ ده‌ره‌وه كه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاو تواناكانی سنوردار بكات به‌لام به‌شار ئه‌سه‌دێكی تاڕاده‌یه‌ك به‌هێز بتوانێت سه‌قامگیری ناو سوریا ڕابگرێت و له شه‌ڕی به‌رده‌وامدا بێت له‌گه‌ل لایه‌نه جیهادیسته دژه‌كان ، هاوكات پشتگیرییه‌كی سنورداری ئه‌مریكا بۆ هه‌ندێك له ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ناو سوریای دژ به ئه‌سه‌د ئه‌ویش به مه‌به‌ستی بێهێز كردنی ڕژێمی سوری و سه‌رقال كرنی به ناكۆكیه ناوخۆییه‌كانه‌وه به‌لام له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌بێت تفوزی ئێرانی له سوریا نه‌مێنێت. لێره‌وه بۆی بڕوانین دوور نیه سوریا دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جوگرافی و سیاسی جیاواز كه عه‌له‌ویه‌كان و ڕژێمی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی دیمه‌شق و كورد له سه‌روی سوریا‌و له‌وانه‌یه به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنه جیهادیه‌كانیش له ناوچه‌ی تر بن به‌لام بێئه‌وه‌ی ئه‌وانه شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن ، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیه‌كان. وه‌ك ده‌بینرێت خوێندنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه كارێكی ئاسان نیه ،به‌لام هێز یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ستراتیژه دورو نزیكه گه‌مه‌كه‌ره‌كانی ناو سوریا‌و لێره‌دا سه‌وابیتی سیاسیش هه‌یه كه بۆ ئه‌مریكاو ئیسرائیل ئێران مه‌ترسیداره، چ له سوریا‌و چ له ناوچه‌كه به گشتی و چ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل. ئێران كار له‌سه‌ر بوونه هێزێكی ئیقلیمی ده‌كات و له پشت په‌رده‌وه كار له‌سه‌ر بوونه ده‌وله‌تێكی ئه‌تۆمیی ده‌كات و ئه‌مریكا ترسی له‌وه هه‌یه كه ئێران ببێته كۆریایه‌كی تری باكور به هاوپه‌یمانیی ڕوسیا‌و چین وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا ، به‌لام له‌وه ده‌چێت كۆریای باكور له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا یان به هۆی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری زلهێزه‌كان بۆ یه‌كتر ته‌نازول بكات. له‌وه ده‌چێت ئه‌مریكاو ئیسرائیل به ئامرازی جۆراوجۆر و پێشوه‌خت سنورێك بۆ ئێران دابننَن پێش ئه‌وه‌ی ببێته كۆریایه‌كی تر. دۆستایه‌تی نێوان سوریا له‌گه‌ل یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد. به‌لام ئه‌مریكا سوپای دیموكراسی و په‌یه‌ده‌ی هه‌لبژارد چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێت. له‌ناوبردنی داعش و هاوشێوه‌كانی له سوریا‌و عێراق ئامانجێكی گرنگی ئه‌مریكایه ، دژ به مانه‌وه‌ی ئێرانه له ئاینده‌ی سوریا. به‌لام ڕوسیا لانی كه‌م بۆ ئه‌م ستراتیژیه‌ی ئێسته‌ی ئێران و توركیای كرده هاوپه‌یمانی خۆی له سوریا. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و لێره‌دا به‌تایبه‌ت په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه پالپشتێكی گرنگی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكان به‌تایبه‌ت كه كورد له‌و به‌شه‌دا خاوه‌ن پڕۆژه‌ی سیاسی و رێكخستن و فكره‌و خاوه‌ن جیهانبینیه‌كی عه‌لمانیه‌و ڕۆلی ژن تێیدا ئه‌رێنیه ، شتێك كه بوونی له هه‌رێمی كوردستاندا نیه. هاوكات سعودیه‌و هاوشێوه‌كانی له كه‌نداو خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌مریكان له سوریاش به‌تایبه‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ریان به جدی وه‌رده‌گرن و ئاماده‌ی هاوكاری كردنی ئه‌مریكان له سوریا چونكه ئه‌وه ته‌نیا ئه‌مریكایه بتوانێت بیانپارێزێت ، پێشتریش له هه‌ڕه‌شه‌كانی صدام حسین. هه‌واڵه‌كان وا ده‌گه‌یه‌نن له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا (بێگومان پشتگیری لۆجیستیكی و زانیاری هه‌والگری و چه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه) سعودیه‌و ده‌وله‌تانێكی تری هاشێوه له كه‌نداو جێگای ئه‌مریكا بگرنه‌وه له باكوری سوریا‌و خه‌رجیه‌كه‌شی به سعودیه بكرێت ، لێره‌دا به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئێران و سعودیه له سوریا به دوور نازانرێت. سعودی عه‌ره‌بی و ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو له حاله‌تی ڕوخانی سوریا ده‌كرێت پێكه‌وه له‌گه‌ل ئیسرائیل سیاسه‌تی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دیاری بكه‌ن به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ، شتیك كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی مۆسكۆ نیه. چ ڕوسیا‌و چ ئێران به ئاشكرا باس له یه‌كێتی خاكی سوریا ده‌كه‌ن و رێگا نه‌دان به دروستبوونی هیچ بۆشاییه‌ك له سوریا ئه‌گه‌ر كوردسان ـ سوریا به‌نمونه بهێنینه‌وه. كه‌واته شیوازێكی تر له ئالۆزی ڕوو ده‌كاته‌وه سوریا ، لێره‌دا هێزه ئه‌قلیمیه‌كان ڕوبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و سعویه‌ش هه‌ر وه‌ك ئێران بۆ هاوسه‌نگی هێزو به‌هێز بوونی له ناوچه‌كه‌دا به دوای كارتی سیاسیه‌وه ده‌بێت. سعودیی عه‌ره‌بی و ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو خه‌ریكن تیده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه جه‌نگی به وه‌كاله‌تیان له سوریا دژ به ئێران سه‌ركه‌وتو نه‌بووه. له پال بابه‌تی ده‌سه‌لات بۆ سعودی وه‌ك سیسته‌مێكی ئیسلامی وه‌هابیی جیهانبینیه‌كی كه‌ش ڕۆلی خۆی ده‌بینێت به‌وه‌ی وه‌هابیه‌كانی سعودی شَیعه به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانن. په‌یوه‌ندی سعودی عه‌ره‌بی و ئێرانی شێعه دوای هاتنی خومه‌ینی بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات له 1979 كه سعودی عه‌ربیی وه‌ك هه‌ڕه‌شه نیوزه‌ند ده‌كرد. ئێران به رێگای شێعه‌كانی سعودیه‌وه ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری ئه‌و ده‌وله‌ته‌وه‌و سعودیه‌ش له جه‌نگی عێراق ـ ئێران‌دا پشتگیریی صدام حسینی ده‌كردو بووه هاوپه‌یمانێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. سعودی له جه‌نگی سوریاشدا دوباره دژ به ئێران وه‌ستایه‌وه‌و یه‌كبوو له‌گه‌ل دژه‌كانی دژ به رژێمی ئه‌سه‌د. به‌لام دۆخه‌كه بۆ حكومه‌تی سعودی باس نه‌ڕۆیشت به‌وه‌ی ڕوخانی ڕژێمی صدام حسین ، ئێران به پله‌ی یه‌كه‌م سوودمه‌ند بوو لێی دوای ئه‌وه‌ی زۆرایه‌تی شێعه له عێراق ده‌سه‌لاتیان له به‌غدا گرته ده‌ست. هه‌روه‌ها له جه‌نگی یه‌مه‌ندا حوسیه شێعه‌كان به هاوكاری ئێران توانییان بگه‌نه باشوری یه‌مه‌ن و سنوری به سعودیه‌وه هه‌یه هه‌رچه‌نده ڕاپه‌رینی حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئێران و حیزبولاشه‌وه نه‌بوو ، یان له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه قیاده كرابێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سعودی ئیدیعای ده‌كات ، به‌لام له شه‌ڕی ده‌سه‌لاته‌وه له‌ناو یه‌مه‌ن بووه جه‌نگی به وه‌كاله‌ت ، جه‌نگێكی بێبه‌زه‌یی سعودی له یه‌مه‌ن كه هاوتایه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌دو ڕوسیا له سوریا دژ به خه‌لكی مه‌ده‌نی و داموده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان ده‌یكات. هاوپه‌یمانی سعودی له جه‌نگی یه‌مه‌ندا ئیماراتی عه‌ره‌بیه كه جگه له كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگ به سه‌دان خه‌لكی ولاته هه‌ژاره‌كانی وه‌ك به‌نگلادیش و پاكستان ده‌نێرێته جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌مان ئه‌وه‌ی ئێرانیش له‌گه‌ل ئه‌فغانیه‌كان ده‌یكات كه مافی مانه‌وه‌یان ئه‌داتێ و هاوكاری ده‌كرێن ئه‌گه‌ر بچنه سوریا بۆ شه‌ڕ كردن. كاتێكیش دشكوژرێن له گۆڕستانی شه‌هیدان له ئێران به‌خاك ناسپێردرێن روونه هه‌موو ئه‌وانه وه‌ك به‌كرێگیراو ناوزه‌ند ده‌كرێن. [5] ئه‌وروپاش بوونه لایه‌ن تێیدا به‌وه‌ی چوونه ته‌ره‌فی ئه‌مریكاوه‌و هه‌موو داوای لابردنی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌رئه‌نجامه‌كانی و ئالته‌رناتیڤه‌كان بكرێته‌وه. لێره‌دا به‌شێكی به‌رچاوی دیارده‌ی ئاواره بۆ ئه‌وروپاش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیاسه‌تی زلهێزه‌كان و ئه‌وروپاش خۆی. بۆ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به گشتی شتێكی نه‌خوازراوه توركیا بكه‌وێته باوه‌شی ڕوسیاوه‌و دوور نیه هه‌ندێك نه‌رمییش به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بكرێت له‌و پێناوه‌دا، به‌لام هاوكات مه‌به‌ستیشیانه سنورێك بۆ لادانه‌كانی توركیا دابنرێت. به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕوسیای ئه‌مڕۆكه پراگماتیكانه ڕه‌فتار ده‌كات نه‌وه‌ك ئایدیۆلۆژیانه. ڕوسیا به دوای هاوپه‌یماندا ده‌گه‌ریَِت به سه‌رۆكایه‌تی خۆی بۆ جێگا پێكردنه‌وه‌ی خۆی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و له ناوچه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیشدا بۆ سه‌قامگیری هێز به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا به‌گشتی. ڕه‌زامه‌ند بوو به‌رامبه‌ر له‌شكر كێشیه‌كانی توركیا له كانتۆنی عه‌فرین به‌لام ڕوسیا له توركیای گه‌ره‌كه جه‌نگێكی به‌وه‌كاله‌ت له ناوچه‌كانی وه‌ك مه‌نبه‌ج به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌نجام بدات كه به‌رژه‌وه‌ندی توركیا خۆیشی تێدایه بۆ لێدانی په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه. لێره‌دا ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا هێزیكی سه‌ربازیی زۆریان هێناوه‌ته مه‌نبه‌ج و ڕۆژاڤاو دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی تێیدا كراوه‌ته ستراتیژ كه دیاره مه‌به‌ستی تری زۆری له پشته بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه. ئه‌وه له كاتێكدا كه له‌شكركێشیه‌كانی توركیاش له سوریا پێشیل كردنی یاسای مافی گه‌لانه چونكه توركیا بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌وله‌تی سوریا سنوری ده‌ولیی به‌زاندوه‌و جه‌نگی دژ به به‌شێكی دانیشتوانی سوریا ئه‌نجام ده‌دات. توركیا ناتوانێت مافی به‌رگری كردن به مادده‌ی 51 ی كارتای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بدات به‌خۆی چونكه هیچ هێرشێكی چه‌كداری نه‌كراوه‌ته سه‌ر ده‌وله‌ته‌كه‌ی هه‌ربۆیه ئه‌و هێرشه سه‌ربازیانه‌ی توركیا ده‌یكاته سه‌ر سوریا‌و باكوری سوریا ، یان له‌شكركێشیه‌كانی بۆ ناو عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێل كردنی یاسای مافی گه‌لانه به‌لام پرسیاره‌كه له‌وه‌شدایه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و یاسایانه‌ی بۆچی و بۆ كێی دروستكردوه ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك پاند نه‌بێت پێوه‌ی. ڕوسیا به‌هۆی ئالۆز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیا بووه یارمه‌تیده‌ری توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین به ئامانجی ئه‌وه‌ش توركیا ببێته هاوپه‌یمانی ڕوسیا‌و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌ردار بوونی توركیا له هه‌ندێ ناوچه‌ی تری سوریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕوسیا‌و له ئاینده‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌مریكا بێت. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هێرشی سه‌ر عه‌فرین ده‌رئه‌نجامی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێوان دوو زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكاو ڕوسیایه. ڕوسیا له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر كه‌ناری سوریا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ریایی دامه‌زراندوه كه ڕۆكێته‌كانی هه‌لگریی چه‌كی ئه‌تۆمین ، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تره بۆ پشتگیریی و مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا له‌لایه‌ن ڕوسیای پوتینه‌وه. لێره‌دا لایه‌نه سه‌ربازیه‌كه‌شی سوریا بۆ ڕوسیا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. لێره‌دا هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازیه‌كان له ئاینده‌ی سوریادا چۆن ده‌بێت ته‌نیا ده‌كرێت گریمانه‌ی بۆ بكرێت. بۆچونێكی واهه‌یه جه‌نگی سوریا هۆكارێكی گرنگ بێت ببێته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر چیتر پێكهاته سیاسی و جوگرافیه‌كه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌و شێوازه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا نه‌بێت ئه‌وا به دوور نازانرێت كه ناوچه‌كه بكه‌وێته به‌ر جۆرێك له گۆڕانكاری. كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه به‌نده به بریاری سیاسیه‌وه‌و بریاری چاره‌نوسسازیش لای ئه‌مریكاو ڕوسیایه ، ته‌نانه‌ت ئه‌ورپاش خاوه‌نی بریاری سه‌ره‌كی نیه تێیدا ، لای كورد‌و توركیا‌و ئێران و حكومه‌تی سوریاش نیه ، هه‌رچه‌نده ئه‌م لایه‌نانه‌ی دوایی ده‌توانن جۆرێك له ئالۆزی دروست بكه‌ن له بریاره سیاسیه‌كانی سه‌ر جه‌نگ یان ئاشتی له سوریا لێره‌و له‌وێ ئه‌مانیش قسه‌ی خۆیان هه‌بێت. چه‌كی ڕوسی له سوریا (4) ڕۆلی كورد له كوردستانی سوریا مێژووی كوردستانی سوریا به داڕمانی ئیمپراتۆریه‌تی توركی / عوسمانی ده‌ست پێده‌كات دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له سالی 1918 و دروستبوونی سوریا كه له‌ژێر مانداتی فه‌ره‌نسی بوو. به‌شێك له كوردستان خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی دروستكراوی سوریا كه ده‌كه‌ویَِته باكوری سوریا‌و سنوری له‌گه‌ل ده‌وله‌تی توركیا‌و عێراق هه‌یه. كورد له سوریا دوه‌م گه‌وره‌ترین گه‌له (كه‌مایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه). له چوارچێوه‌ی جه‌نگی سوریاداو دروستبوونی بۆشایی ، كورد له‌م به‌شه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده توانی سێ كانتۆن دروست بكات به ناوه‌كانی جه‌زیره ، كۆبانێ و عه‌فرین كه به ڕۆژاڤا ناسراوه. هه‌روه‌ها پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو سوپایه‌كی سه‌ربازیی كه ڕۆلێكی به‌رچاوی گێڕاوه له شه‌ڕی دژ به داعش. ئازاد كردنی ناوچه كوردیه‌كان (باكوری سوریا) و دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی تێیدا بۆته دڕكێك بۆ سه‌رانی توركیا‌و ڕوسیا‌و هێزه ئیسلامیه‌كان. كورد له ڕۆژاڤا به‌رگری سه‌خت له خاك و ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی خۆی ده‌كات و جه‌نگێكیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه. ئه‌گه‌ر كه‌وتنی ئه‌سه‌د قورس بێت به‌هۆی پشتگیری ئێران و ڕوسیاوه ئه‌وا له‌وانه‌یه كورد له ڕۆژاڤا ناچار بێت له‌گه‌ل ڕژێمی ئه‌سه‌د رێك بكه‌وێت به‌لام په‌یه‌ده سوریایه‌كی دیموكراتی فیدرالی مه‌به‌سته. له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاستیه ئاماژه پێكراوه‌كان ئه‌وا داهاتووی سوریا به پله‌ی سه‌ره‌كی به‌نده به ڕوسیا‌و ئه‌مریكاوه. لێره‌دا ڕوسیا بریارده‌رێِكی به‌رچاوه بۆ داهاتووی سوریا به تایبه‌ت كه نایه‌وێ ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕوخێت. واده‌بینرێت ڕوسیا‌و ئێران بیانه‌وێ كورد به جۆرێك له‌گه‌ل ئه‌سه‌د رێكبكه‌وون كه توركیاش قبوولی بێت ، توركیاش به‌رده‌وام كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی ڕوسیاوه‌و ناچار ده‌بێت مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوری قبول بكات ، به‌تایبه‌ت كه دۆخی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تیه‌كه‌ی له‌ئاستێكی وادا نیه هه‌رچی ده‌وێت له سوریا بیكات. كوردیش له سوریا به‌شێكه له چاره‌سه‌ره‌كان و پارویه‌كی بچووك نیه قووت بدرێت. هه‌موو ئه‌مانه به‌نده به داهاتووی بڕیاری سیاسیه‌وه. (5) سوریا‌و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك سوریا بۆته گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه نوێكانی زلهێزه‌كانیش. بۆنمونه ڕوسیا ده‌یان جۆر چه‌كی نوێی له سوریا تاقیكردۆته‌وه‌و نیشانی دونیای ئه‌دات كه به‌رهه‌می سه‌ربازیی ڕوسی كارایه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی نوێی له جه‌نگی سوریادا بۆته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌می سه‌ربازی ڕوسی. به ته‌نیا له‌سالی 2016 زیاتر له 200 جۆر چه‌كی ڕوسی له جه‌نگی سوریادا سه‌ركه‌وتوانه به‌كارهێنراوه‌و تاقیكراوه‌ته‌وه. لێره‌دا شتێك نامێنێت پێی بوترێت ڕه‌وشت و به‌زه‌یی ئینسانیی و چه‌ك به‌سه‌ر خه‌لكی سڤیل و ژن و مندال و پیرو په‌ككه‌وته تاقیده‌كرێته‌وه كه ئه‌و جه‌نگه له بنه‌ڕه‌تدا جه‌نگی ئه‌وان نیه. ژماره‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه كه‌م نین كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ولاتانی شوێن قه‌یرانه‌كان ده‌فرۆشن ، هه‌ندێك جار ده‌وله‌تانێك خۆیان ده‌بنه هۆی دروستبوونی قه‌یران و جه‌نگ و دواتر بۆ فرۆشتنی چه‌ك پێیان و هه‌ر خۆشیان پڕۆژه‌ی ناوچه وێران كراوه‌كان ده‌گرنه ده‌ست به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆی و پابه‌ند كردنیان له ڕووی ئابوری و سیاسی و ته‌كنه‌لۆژیاو قه‌رزه‌وه به خۆیانه‌وه. ئه‌وه‌ش هیچیتر نیه له جه‌نگ و وێرانی و كوشتن به‌لام به شێوه‌یه‌كی تر. هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ مرۆڤێك بكوژیت یان ببیته هۆی كوشتنی. ته‌وه‌ری سێیه‌م وزه هۆكارێكی گرنگی جه‌نگی سوریا هه‌رچه‌ند باس له جه‌نگ بكرێت وه‌ك درێژكه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت به‌لام له بنه‌ڕه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری بۆته پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌نگه‌كان ، له‌وه‌ش مێژوی مرۆڤایه‌تی بریتی بووه له هه‌وڵدان له پێناوی ده‌سه‌لات و ئابوری و جه‌نگیش ڕێگایه‌ك بووه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ، به‌لام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه ده‌سه‌لات و ئابوری له ده‌ستی كێداو بۆ كام ئامانج به‌كار ده‌هێنرێت. وزه (نه‌وت و گازی سروشتی و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و كه‌ره‌سه‌ی خاو، و ده‌ستی هه‌رزانی كار ...) یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی ململانێ و جه‌نگه‌كان له جیهانداو هه‌ربۆیه كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوه له‌سه‌ر بڕیاری سیاسیش‌دا. جه‌نگی سوریاش له پال چه‌ند فاكته‌رێكی تری سیاسی و جیۆستراتیژی و خاڵی كردنی له هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعش وه‌ك له باسه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت جه‌نگی وزه‌شه (ڕێگای گواستنه‌وه‌ی وزه) یه ، به‌تایبه‌ت گازی سروشتی كه ئه‌مڕۆكه به‌تایبه‌ت ئاینده گرنگیه‌كی تایبه‌تترو زۆرتری به‌خۆیه‌وه گرتوه به‌راورد به نه‌وت به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به ژینگه‌وه له ولاتانی ڕۆژئاوا. به حوكمی به‌ره‌و پێش چوونی بواری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوی سه‌رده‌م و زۆریی شمه‌كه به‌رهه‌مهێنراوه‌كان نه‌ك هه‌ر توانای ده‌رهێنانی گازی سروشتی په‌ره‌ی پێدراوه به‌ڵكو پێویستیی بۆ وزه له زیاد بوندایه. له پێناوی وزه‌و رێگاكانی گواستنه‌وه‌یدا وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگی ئابوری و به‌هه‌رم هێنان ده‌یان جه‌نگ له پێناویدا به‌رپا كراوه‌و ده‌كرێت. "رێكخراوی ولاتانی هه‌نارده‌كردنی پیترۆل (ئۆپێك) له 8ی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 له ڕاپۆرتی سالانه‌ی خۆیدا دایناوه كه ڕێژه‌ی به‌كار بردنی نه‌وت له جیهاندا به‌بری 40% زیاد ده‌كات تا ساڵی 2040. به‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر نه‌وت بۆ هه‌ر ڕۆژێك ده‌كاته (17) ملیۆن به‌رمیل. له دوای شۆڕشی پیشه‌سازی و سه‌ده‌ی نۆزده‌وه كه زیاتر له 150 ساله نه‌وت و ئینجا گازی سروشتی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ن له جیهاندا. دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنان و به‌بازاڕ كردن و كۆنتڕۆل كردنی هۆكارێكی سه‌ره‌كی جه‌نگ و ناكۆكیه هه‌رێمایه‌تی وجیهانیه‌كانه‌و به‌كار هێنانی سه‌رجه‌می وزه‌ی جیهان له زیادبوندایه"[6]. سوریا هه‌رچه‌نده خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نیه له نه‌وت و گازی سروشتی به‌لام له ڕووی جوگرافیه‌وه (جیۆستراتیژیه‌وه) ڕۆلێكی گرنگی به‌ر ده‌كه‌وێت بۆ تێپه‌ڕبوونی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا. قه‌ته‌رو سعودیه مه‌به‌ستیانه گازی سروشتی به بۆری به رێگای ئه‌رده‌نه‌وه‌و دواتر سوریاوه بگوازنه‌وه بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكرێت و پێشبركێی ڕوسیاشی پێ بكه‌ن وه‌ك یه‌كێك له خاوه‌ن گازی سروشتیی بێ‌شومار له جیهاندا. نه‌وت و گازی سروشتی وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه له جیهاندا به‌شێكی گرنگی كه‌وتۆته ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و به هۆی باری جوگرافیه‌وه گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به تایبه‌ت ئه‌وروپا ئاسانتره‌و تێچوونی ماددیشی كه‌متره. لێره‌دا كێبركێی گه‌وره هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه‌و بۆته به‌شێكی بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش (ئاسایشی وزه) و لێره‌دا ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بۆته به‌شێكی به‌رچاوی ناكۆكی و ململانێی زلهێزه‌كان. ده‌وله‌ته زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ولاته نه‌وتیه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك مانگایه‌كی درێژ وایه كه سه‌ری له‌ناو ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدایه‌و له‌وێ خواردن ده‌كرێت به‌ده‌میداو كلكیشی له ئه‌مریكاو ڕۆژئاوایه كه له‌وێ نه‌وت و سامانه‌كه ئه‌دۆشرێ. ئه‌و لایه‌نه‌ی بیه‌وێ له جیهانی ئابوری و بازرگانیدا ببێت به شتێك ده‌بێت قاچێكی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا بێت. ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست چ ده‌وله‌ته‌كانی به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه كه بریتین له توركیا ، میسر ، سوریا ، لبنان ، ئیسرائیل ، ئوردون و قوبرس ، هه‌روه‌ها ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو (یه‌كێتی ئیماراتی عه‌ره‌بی (به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر ، عومان و شارقه) ، یه‌مه‌ن و سعودی عه‌ره‌بی) و ده‌ریای سوور ، ئێران ، عێراق. ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ زلهێزه‌كان كه بریتین له: 1) پاراستنی ڕێگای هاتوچۆی نه‌وت. 2) بۆ سیاسه‌تێكی نزمی نرخی نه‌وت. 3) ناوچه‌ی هه‌رزانی كه‌ره‌سه‌ی خاو و ده‌ستی هه‌رزانی كار 4) كۆنتڕۆل و به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وله‌تانێكی ناوچه‌و زلهێزه‌كانی هاوپه‌یمان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سیاسی تاك ده‌وڵه‌ت و ناده‌وله‌تیی له ناوچه‌كه‌دا[7]. ئه‌مریكا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ( هه‌ر هێشتا تاكه زلهێزی سه‌ربازیی له جیهاندا) ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی ولاته پیشه‌سازیه‌كانی هاوپه‌یمانیی بپارێزێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خۆی ده‌ست له نه‌وتی ناوچه‌كه ، یان كه‌نداویش هه‌َلبگرێت به‌لام قه‌یرانی وزه له ولاته ئه‌وروپیه‌كاندا یان له یابان كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری ئه‌مریكی چونكه به‌شێكی شمه‌كی ئه‌مریكی له ئه‌وروپاو یابان ساغ ده‌بنه‌وه. له جه‌نگی دوه‌می كه‌نداویشدا پاراستنی ئه‌وروپاش كرایه ئامانج ونه‌هێلدرا عێراق ده‌وله‌تی كوێت بۆ هه‌میشه داگیر بكات و مامه‌له به‌نرخی نه‌وت و پاشه‌كه‌وتی نه‌وت بكات له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا. ناردنی نه‌وت بۆ یابان نزیكه‌ی 70% ی به گه‌روی هۆرموزدا ده‌ڕوات. ئێران له‌جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌و گه‌روه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه بكاته كیشه‌یه‌كی نێوده‌وله‌تی چونكه ئێران ده‌زانێ كه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌یه چونكه 25% ی كالای ئه‌مریكاش له‌یابان ساغ ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌مریكا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌نیا داعش و قاعیده‌و ئیرهاب نیه به‌لكو ئابوری وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شه. ئه‌مه‌یان نه‌گۆڕه‌و په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه ئیتر هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات بێت. به‌پێی ڕاپۆرتێكی “Financial Times” له سالی 2015 به‌شێكی سه‌ره‌كی جه‌نگی سوریا په‌یوه‌ندی به جوگرافیای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتیه‌وه هه‌یه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا. ڕوسیا‌و هێزه‌كانی ڕۆژئاوا‌و ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو ته‌نیا له‌و ناوچه تایبه‌تانه له سوریا ده‌جه‌نگن كه په‌یوه‌ندی به جوگرافیا‌و ستراتیژی ئه‌و بواره هه‌یه. له تێبینی گشتیدا مرۆڤ ئه‌و جه‌نگه‌ی سوریای ته‌ماوی دێته به‌رچاو به‌لام كاتێك ده‌ڕوانێته جه‌نگ له‌پێناوی وزه‌دا ئه‌وا سه‌رپۆشه‌كه له‌سه‌ردا داده‌گیرێت و ده‌موچاوه‌كان ڕونتر ده‌رده‌كه‌ون. مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی حه‌له‌ب په‌یوه‌ندی به دوو گرنگترین بازاڕی نه‌وته‌وه هه‌یه كه نزیكن له مه‌نبه‌جه‌وه ( 60 كم) و له‌ژێر كۆنتڕۆلی ئه‌مریكیه‌كاندایه‌و هه‌روه‌ها الباب. گرنگترین بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه له‌عێراقه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت له ڕێگای موصل و قائیمه‌وه به‌و دوو ناوچه‌یه‌ی سوریادا تێده‌په‌رن. له به‌ری ڕۆژهه‌لاتیشه‌وه به شاری حه‌له‌بدا تێده‌په‌رێت تا ده‌گاته ئیدلیب. كۆنتڕۆل كردنی مه‌نبه‌ج به‌واتای بوونی كاریگه‌ریی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له سوریا، هه‌ربۆیه توركیا چاوی بڕیوه‌ته مه‌نبه‌جیش ئه‌وه جگه له ئامانجی تێكدانی كیانێكی كوردی تێیدا. هه‌مان شت بۆ حه‌له‌ب و ئیدلیبیشه كه كه‌وتونه‌ته به‌ری ڕۆژئاوای سوریاوه. ئه‌و لایه‌نه‌ی كۆنتڕۆلی حه‌له‌ب بكات ئه‌وا كۆنتڕۆلی كلیلی بۆریه نه‌وتیه‌كان ده‌كات. له ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌وا توركیا ده‌توانێت كاریگه‌ریی دروست بكات به‌سه‌ر سیسته‌می بۆریه نه‌وتیه‌كان. به هه‌مان شێوه حومص و حه‌ماو پالمیره‌ش ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یان به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و ناوچانه‌ش كه شه‌ڕی قورسیان به‌ركه‌وتوه ئه‌و ناوچانه‌ن كه بریاره دواڕۆژ بۆریه نه‌وتیه نه‌خشه كێشراوه‌كانی قه‌ته‌ر / توركیاشی پێدا بڕوات. كۆنتڕۆلی به‌شی ڕۆژئاوای سوریا بۆ ڕوسیا گرنگه بۆ رێگا گرتن له گواستنه‌وه‌ی وزه به رێگای بۆریه نه‌وتیه‌كانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوا. ئیسرائیل هاوكات به ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وت و گازی هه‌یه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه به دیمه‌شقدا بۆ توركیا. به‌لام له دیدی ڕوسیاوه ده‌بێت رێگری له‌و پڕۆژه‌یه بكرێت ، ڕوسیا كێبڕكێكه‌ری ناوێت له بازاڕی گازی سروشتی‌دا. هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی ڕوسی بۆ ناوچه كوردیه‌كان ئامانجی وزه‌و سیاسیشی هه‌یه. چ به كوردستاندا (سه‌روی سوریا) و چ به توركیادا نه‌وتی عێراقی ده‌گوازرێته‌وه به‌ری ڕۆژئاوای سوریا‌و له‌وێوه زۆرتر بۆ ئه‌وروپا بۆ بازاڕی وزه ده‌ڕوات. به‌لام ڕوسیا دژی ئه‌و مه‌مه‌ڕه‌یه چونكه ڕِوسیا ده‌یه‌وێت ئه‌وروپا وه‌ك موشته‌ری وزه لای خۆی بهێلێته‌وه‌و پابه‌ندی بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و گرێبه‌سته‌ی "حكومه‌تی هه‌رێم" له‌گه‌ل ڕۆزنه‌فتی ڕوسی كردویه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نێكی نانیشیمانی ده‌بێت ئه‌مریكای نیگه‌ران كردبێت چونكه ئامانجێكی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ڕۆزنه‌فت كڕینی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم به برێك دۆلار پێی فرۆشت. شه‌رعیه‌تی پاراستنی ئه‌و بۆریه نه‌وتانه لای ڕوسیایه ، به‌واتا دابه‌زینی هێزی ڕوسی له هه‌رێمی كوردستاندا و له‌وانه‌یه كاریگه‌یی له‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراقیش دروست بكات. حكومه‌تی به‌غدا دڵخۆش نیه به‌و ڕێكه‌وتنه به‌لام به‌هۆی هلوپه‌یمانیه‌تی نێوان ڕوسیا‌و ئێران ، ئێران كاریگه‌ریی دروستكردوه له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا كه بێده‌نگی هه‌لبژێرێت. شتێك كه دژ به ئاسایشی وزه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپایه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ڕوسیاوه هه‌یه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه به‌نده به بڕیاری مۆسكۆوه. له‌وانه‌یه بێده‌نگیی ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا به‌ند بێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ، كه حكومه‌ت له كێ دروست ده‌بیچت ، ئه‌و كاته كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه له كاتێكدا كه له ڕاپه‌رینی 1991 وه ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رێمی كوردستانیان پاراستوه. بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی له سوریادا هه‌یه كه به‌هۆی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه ، له نیوانیاندا وزه له نێوان ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، ڕوسیا‌و توركیا‌و ده‌وله‌تانێكی تری ناوچه‌كه ... لێره‌دا هه‌رێم چۆته به‌ره‌ی توركیا‌و ڕوسیاوه دژ به به‌ره‌ی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو واده‌ڕوات هه‌رێمی كوردستان بكاته ناوچه‌ی نفوزی ڕوسی / توركی. ئاینده ڕاستی هاوكێشه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌خات. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌یه پلانی ئه‌وه كرابوو بۆریه‌كی تری نه‌وت له كه‌نداوی فارسیی عه‌ره‌بیه‌وه تا ده‌گاته باكوری عێراق و دواتر به باكوری سوریادا بڕوات. به‌وه نه‌وتی عێراقی چ له رێگای توركیاوه‌و چ به باكوری سوریاوه بنێردرێته ئه‌وروپا بۆ بازاڕی وزه. به‌لام نه‌خشه‌ی دروستكدنی مه‌مه‌رێكی كوردیی هیچی لێ دروست نه‌بوو چونكه ڕوسه‌كان هاتنه ناو سوریاوه. ساڵی 2009 قه‌ته‌ر پێشنیازی دروستكردنی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی قه‌ته‌ریی كرد ، كه به سعودیه‌و ئه‌رده‌نداو دواتر به سوریادا بۆ توركیا‌و له‌وێشه‌وه هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكرێت وه‌ك له نه‌خشه‌كه‌دا ده‌بینرێت و تێچونیشی كه‌متره. شتێك كه ڕۆلی قه‌ته‌ریش ئێسته‌ش له جه‌نگی سوریادا ده‌رده‌خات و رێكه‌وت نیه كه قه‌ته‌رییش وه‌ك ئێران و توركیا‌و زلهێزه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و دروستكردنی كاریگه‌ریی خۆی له سوریادا پشتگیریی هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانی كردوه به داعشیشه‌وه له شێوازی جه‌نگی به وه‌كاله‌ت. ولاته پیشه‌سازیه‌كانی ڕۆژئاوا پشتگیری‌یان له‌م پڕۆژه‌یه كردوه به ئامانجی بێهێز كردنی سه‌كته‌ری وزه‌ی ڕوسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ند بوونی ئه‌وروپا به گازی ڕوسیه‌وه. به‌لام ڕوسیا هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دا‌و كاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی مونافس كرد به‌وه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی وزه‌و گازی ئێرانیی به عێراق و سوریادا بۆ لاتاكیاو له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده بكرێت. دیارده‌یه‌ك كه جه‌نگه‌كه‌ی سوریای ئالۆزتر كرد. لێره‌دا ده‌بینرێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و وزه‌و بازرگانییان له سوریادا هه‌یه كار بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانیی ده‌به‌ستن و زۆر جاریش به‌پێی دۆخه‌كه هاوپه‌یمانێته‌كانیش ده‌گۆڕێن ، به‌و تیۆریه‌ی نه هاوڕێی هه‌میشه‌یی و نه دوژمنی هه‌میشه‌یی هه‌یه به‌ڵكو ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه. وه‌ك هێنری كیسینجه‌ر وته‌نی سیاسه‌ت نه باوكی هه‌یه‌و نه دایك ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ، جا به‌رژه‌وه‌ندی بۆ ئامانجی باش یان خراپ بێت. ده‌رئه‌نجام جه‌نگ هه‌میشه شێوازێكی توندوتیژ بووه بۆ به‌لادا خستنی ناكۆكی و ململانیكان ، ته‌نانه‌ت لایه‌نی براوه‌ش زیانمه‌ند ده‌بێت تێیدا. له كاتی جه‌نگدا ئامانج و ستراتیژیه سیاسی و ئابوری و ئایدیۆلۆژیاكان ڕوبه‌ری جه‌نگ ده‌كرێنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی له ناوچه‌كه‌دا گۆرینی قورس بێت ئه‌وا باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ری سوریا‌و ده‌وله‌ته‌كانی هاوشێوه سیسته‌می فیدرالیه چونكه له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌سه‌لاته‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر هه‌رێم (كانتۆنه‌كاندا) و ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی لاواز ده‌بێت. مۆدیلی سفیدرالی له سویسرا به گونجاو ده‌بینم. فیدرالیزم ده‌بێته هۆی دروستبوونی دیموكراسی و سه‌قامگیریی كه هه‌ردوكیان مه‌رجی گرنگن بۆ سیسته‌می فیدرالی. سیاسه‌ت و ناكۆكی و پێكدادانه نێوده‌وله‌تی و ئیقلیمیه‌كان له سه‌ر نمونه‌و گۆڕه‌پانی جه‌نگی سوریادا به ڕوونی به‌دی ده‌كه‌وێت. جه‌نگی سوریا جه‌نگێك نیه له پێناوی به‌ها مرۆییه‌كان به‌لكو جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه ، جیۆپۆله‌تیك وشه گرنگه‌كه‌یه تێیدا. ئه‌و وشه‌یه ڕِوونی ده‌كاته‌وه بۆچی ڕاپه‌رینی به‌شێكی خه‌لكی سوریا دژ به ئه‌سه‌د له كاتێكی كورتدا كرایه جه‌نگی به وه‌كاله‌ت و ئاستێكی نێوده‌وله‌تی به‌خۆیه‌وه گرت. جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وله‌تی و ئیقلیمیه‌كان ، به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و سه‌ربازی و ئایدیۆلۆژی و ئابوریه‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت. جه‌نگی هاوسه‌نگی هێزیشه. دوور نیه جه‌نگی سوریا ببێته هۆی گۆرینی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه. ئه‌مریكاو ئیسرائیل و سعودیه ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی ده‌بینن بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆیان و ناوچه‌و ئاسایشی وزه‌ش ، ئێران به شوێن كارتی سیاسی‌دا ده‌گه‌رێت و ده‌ستی خستۆته ناو كاروباری چه‌ندێك له ولاتانی ناوچه‌كه... وا ده‌بینرێت كه ده‌بێت سنورێك بۆ ئێران دابنرێت. سیناریۆكانی ئه‌و ئامرازانه‌ش چی ده‌بن و چۆن ده‌بن كه‌م نین.. له‌سه‌ر خاكی سوریا ئه‌مریكاو ڕوسیا ئێران و سعودی عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها توركیا شه‌ڕی ده‌سه‌لات و نفوز و خۆسه‌پاندن ده‌كه‌ن به‌لام گه‌مه‌كه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان له 2012 وه واشنتن و مۆسكۆیه. بێ ته‌ده‌خولاتی ئه‌كته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان هه‌رگیز گه‌وره‌ترین هه‌لاتنی خه‌لك و ئاواره‌یی دروست نه‌ده‌بوو له سوریا له جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه‌و بووه هۆی به‌تینتر كردنی پۆلاریزه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگه‌ی سوریا. جه‌نگه‌كه‌ی سوریا هه‌روه‌ك ته‌واوی جه‌نگه‌كانی تری دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی بریتیه له جه‌نگی وه‌كاله‌ت. جه‌نگی وه‌كاله‌ت بۆ زلهێزه نێوده‌وله‌تی و هێزه ئیقلیمیه‌كان به‌لام ده‌وله‌تی ئیقلیمیش هه‌یه جه‌نگی به وه‌كاله‌ت بۆ زلهێزه‌كان ده‌كات. زۆری ژماره‌ی به‌شداربوان و هاوپه‌یمانانی ده‌ره‌وه له جه‌نگه‌كه‌دا به به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه كۆتایی هێنانی جه‌نگه‌كه‌ی نادیار كردوه ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگه‌كه دریژ بخیه‌نیت ئه‌وه‌نده زیاتر مه‌ترسی دروستبوونی ناسه‌قامگیریی له ناوچه‌كه فراوانتر ده‌بێت و قه‌یران به‌دوای قه‌یراندا دێنێت ، دۆڕاوی گه‌وره گه‌لانی سوریایه. چاره‌نوسی مرۆڤ و گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان لای ستراتیژ دارێژه‌رانی جیۆپۆله‌تیك هیچ گرنگیه‌كی نیه. جه‌نگی سوریاش به ڕوونی ئه‌و راستیه‌ی نیشاندا كه یه‌كه‌م قوربانی له هه‌موو جه‌نگێكدا بریتیه له ڕاستیه‌كه ، دوه قوربانیش بریتیه له خه‌لكی مه‌ده‌نی به‌شدار نه‌بوو له‌و جه‌نگه‌دا كه جه‌نگی ئه‌وان نیه. ئه‌گه‌ر له سوریا له كۆتایدا ناوچه‌ی جێنفوزه‌كان دابه‌شكاریه‌كی نوێی زلهێزه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه له نێوان ئه‌مریكاو ڕوسیا ، فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ئه‌وا ئێران و توركیا به ده‌ستی به‌تال لێی دێنه ده‌ره‌وه. ده‌بێت له سایكۆلۆجیه‌ت و باری كۆمه‌لایه‌تی بڕیارده‌ره‌كانی سیاسه‌ت و جه‌نگی ناڕه‌وا و خوێن ڕێژ تێبگات. تینوو بوون بۆ ده‌سه‌لات و نه‌خۆشی گه‌وره‌یی یان خۆ به‌كه‌م زانینی خۆی ، یان ناسه‌قامگیریی كه‌سایه‌تی. هه‌ر كه‌سێك له‌م ڕاستیانه تێنه‌گات له ڕاستی ئه‌وه تێناگات بۆچی ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ ببێته پاشا‌و سولتانی ئیمپراتۆریه‌تێكی نوێ ، بۆچی پوتین ده‌یه‌وێ ببێته قه‌یسه‌رێكی نوێی ڕوسیا ، بۆچی صدام ده‌یویست ببێته قائیدی ئومه‌ی عه‌ره‌بی ، یان ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان بۆ دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌ت ده‌كردو ده‌یانویست ببنه خودای سه‌ر زه‌وی....؟ بۆچی هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ولاتی ئێمه‌ش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بوون؟ نه‌خۆشی ئه‌وه‌ش كێ له‌گه‌ل ئه‌و نه‌بێت به‌واتا دژی ئه‌وه. ئه‌وه ئه‌ركی ده‌رونناس و كۆمه‌لناسه‌كانی كوردیشه كار له‌سه‌ر ئه‌م دیاردانه بكه‌ن ، له ولاتێكدا كه جه‌نگ بۆته به‌شێك له مێژوه‌كه‌ی. هیچ كام له‌و هێزانه‌ی ئێسته‌ی جه‌نگی سوریا نه ئه‌وه‌نده به‌هێزن جه‌نگه‌كه بۆخۆی به‌رێته‌وه ، و نه ئه‌وه‌نده‌ش بێهێزن جه‌نگه‌كه بدۆرێنێت ، هه‌ربۆیه جه‌نگه‌كه درێژه‌ی كێشاوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگ دیارده‌یه‌كی توندوتیژو قێزه‌ونه به‌لام هه‌ندێك جار جه‌نگیش ده‌كرێ رێڕه‌وی مێژوو بگۆرێت .. له ئه‌نجامی جه‌نگی سوریادا كورد توانی له باكوری سوریا كیانێك بۆخۆی دروست بكات هه‌رچه‌نده له ژێر مه‌تریشدایه. هه‌مان شت بۆ باشوری كوردستان له ئه‌نجامی جه‌نگی عێراق و ئه‌مریكا له سالی 1991. سالار باسیره ـــــــــــــــــــــــــــ تێبینی / به‌م نزیكانه كتێبێكی نوسه‌ر له‌ژێر ناونیشانی "جه‌نگه‌كان له مێژوداو په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و ئابوریه‌وه " ئاماده‌ی چاپ كردن ده‌بێت. [1]) كلاوزه‌ڤیتس (Carl Philipp Gottlieb von Clausewitz) له دایكبووی 1.7.1780 ، 16.11.1831 له برێسلاو كۆچی دوایی ده‌كات. جه‌نه‌رالێكی پرۆیسه‌كان بوو ، رێفۆرمكه‌رو تیۆریزه‌كه‌ری سوپا بوو. Clausewitz به‌هۆی كتَێبه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی جه‌نگ به‌ناوبانگ بوو كه باس له تیۆری جه‌نگ ده‌كات. تیۆریه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ستراتیجی و ته‌كتیك و فه‌لسه‌فه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی جه‌وهه‌ری جه‌نگ له سه‌رجه‌م ولاته رۆژئاواییه‌كان و هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش له ئه‌كادیمیاكانی سوپا ده‌خوێندرێت. [2]) Alexander Kluge und Oskar Negt, Was ist Krieg? in: Blätter für deutsche und internationale Politik, Bonn, 4/2002, S. 491. گۆڤاری یه‌كگرتن، جه‌نگی عێراق/ ئێران، كۆپنهاگن، 1984، ل. 6-7 ([3] [4]( www.sueddeutsche.de/.../kriege-im-jahrhundert-schlachtfelder-der-zuku. [5]) بۆ زانیاری زیاتر بروانه Michael Lüders, Die den Sturm ernten 2017 به زمانی ئه‌لمانی [6]) په‌یمانگه‌ی مێدیتریانه بۆ وزه‌و توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی ، كوردستات و هێله‌كانی وزه ، ناكۆكی یان هاریكاریی هه‌رێمایه‌تی ، ، 15.12.2016، ل. 1. [7]( J. Hippler, Die neue Weltordnung, S. 118.