دوای هەشت مانگ مانوێل نۆیەر گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی

وەرزش

18/05/2018‌ 165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ یەکەم جار مانوێل نویەرى گۆڵچى بایرن میونشن  دوای هەشت مانگ بانگهێشتى لیستى یاریزانانى یانەکەى کرایەوە.


یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى لەماڵپەری فەرمی خۆیدا رایگەیاندوە "مانوێل نویەر بۆ یارى کۆتایى جامى ئەڵمانیاى بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت بانگهێشتکراوە، کە بڕیارە سبەى شەو لە یاریگاى ئۆڵمپى لە بەرلینى پایتەخت ئەنجام بدرێت".


بەمەش بۆ یەکەم جار نویەر دەگەڕێتەوە پێکهاتەى یانەکەى، دواى ئەوەى بۆ سێیەم جار لە ئەیلولى رابردوودا توشى پێکان هات و دواتر نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا.
هـ ـ ر