درێژترین كارتی پیرۆزبایی بۆ هاوسەرگرییەكەی شازادە هاری‌و میگان

هەمەڕەنگ

19/05/2018‌ 1184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك كەس بڕیاریاندا، پیرۆزبایی لەهونەرمەندی ئەمریكی  میگان ماركڵ بكەن، كە هاوسەرگیری لەگەڵ شازادەی بەریتانیا هاری دەكات.

ئەو كۆمەڵە كەسە بۆ پیرۆزباییەكەیان، رێگەیەكی جیاواز بەكاردەهێنن، ئەویش نووسینی درێژترین كارتی پیرۆزباییە بۆ ئەو دوانە.

ئەو كەسانەی كارتە پیرۆزباییەكە دەنووسن، چەند كەسێكن لەناوەوەو دەرەوەی بەریتانیا، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرزیش وەك جیاوازییەك بۆ پیرۆزباییەكەیان ئەو هەنگاوەیان ناوە.

ئەو كەسانە زیاتر لە 3 هەزار كارتی پیرۆزبایی لەیەك دەدەن، كە درێژییەكەی دەكاتە (1.6 كیلۆمەتر)، ئەمڕۆ شەممە پێشكەشی شازدە هاری‌و میگان مێركڵی دەكەن.

هـ ـ ح