بەتەمەنترین ژنی جیهان لەیادی 129 ساڵەی لەدایكبوونی نزیك دەبێتەوە

هەمەڕەنگ

19/05/2018‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی چیچانی نزیك دەبێتەوە لەتەمەنی 129 ساڵی، كە بەتەمەنترین ژنی جیانە.

ئەو ژنە لە لەیەكی مانگی حوزیرانی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 129 ساڵ كە ناوی كۆكۆ ئاستامبۆلۆفایەو لەگوندێكی چیچان دەژی.

ئەو تەمەنی 55 ساڵ بووە، كە جەنگی جیهانی یەكەم كۆتایی هاتووەو تەمەنی 102 ساڵیش بووە، كە یەكێتی سۆڤێتی جاران رووخاوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی  "نیۆیۆرك پۆست"ی ئەمریكی.

ئاستامبۆلۆفا لەبەڵگەناوەی گەشتی نووسراوە لە یەكی مانگی شەشی 1889 لەدایكبووە، كە ئەوەش دەیكاتە بەتەمەنترین ژنی جیهان.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە جگە لەو بەڵگەنامەیە، هەموو بەڵگەنامەكانی تری ئەو ژنە لەماوەی شەڕی چیچان 1999 بۆ 2009 لەناوچوون.

هـ ـ ح