ڕافایل نادال گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

وەرزش

20/05/2018‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی رۆما رافائیل نادالی ئیسپانی و نۆڤاک جیۆکۆڤیچ سڕبی رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لەو روبەڕوبونەوەیەکی ئاگریندا ڕافایل نادالی ئیسپانی یاریەکەی لە جیۆکۆڤیجی کوڕە تێنسزانی سڕبی بردەوەو خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی رۆما کە هەزار خاڵ لە خۆ دەگرێت.

نادال ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یارییەکەی لە جیۆکۆڤیچ بردەوە، ئەنجامی خاڵی کۆمەڵەکانیش 7-6 و 6-3 بوون.
نادال ەل ژیانی وەرزشی خۆیدا 8 جار پاڵەوانێتی ئیتاڵیای بەدەستهێناوەو بۆ نازناوەکەی رۆمای کراوەی ئەمساڵیش پاڵێوراوێکی بەهێزەو یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی یاریگا لماوییەکان.

یارییەکەی نێوان ئەو دوو تێنسزانە پیشەگەرە تەنها کاتژمێرێک و 56 خولەکی بەس بوو، رووبەڕووبوونەوەکەش لەسەر چیمەنی یاریگای سێنتراڵی سەرەکی بەڕێوەچوو.
 هـ ـ ر