شارپرێس:
خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی كان دابه‌شكران، سینه‌ماكارێكی ئێرانیش خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی بۆ فیلمه‌كه‌ی وه‌رگرت.
پاش به‌رده‌وامی فێستیڤاڵی كان بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ، سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه دابه‌شكران كه به‌مشێوه‌یه بوون:
- خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونی كان به‌خشرا به ھیرۆكازۆ كۆریدای دەرھێنەری ژاپۆنی
- لیژنەی دادوەرانی ڤێستیڤاڵی كان خه‌ڵاتی خۆی به‌خشییه نادین لەبەكی
- خەڵاتی گەورەی كان به‌خشرایه سپایك لی
- خه‌ڵاتی باشترین ئەكتەری ژن به‌خشرایه سامال یه‌سلیامۆڤا
- خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو بۆ مارسێلۆ فۆنتە
- خه‌ڵاتی باشترین دەرھێنان به‌خشرایه پاوڵ پاولیكۆڤسكی
- خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به‌هاوبه‌شی به‌خشرایه هه‌ریه‌كه له جەعفەر پەناھی و ئالیس ڕۆھرواچەر
ڕ . ج