شارپرێس:
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران له‌ڕوی دیبلۆماتی‌و ئابوورییه‌وه ئاشكرابكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كه‌م وتاری فه‌رمی خۆی پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، كه تیایدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕایگشتی ئاشكراده‌كات، په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ش نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكراده‌كات.
براین هۆك به‌رپرسی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشهاته ئه‌منی‌و سیاسییه‌كان پێشكه‌شده‌كات.
چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن كه پۆمپیۆ نه‌خشه‌ڕێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ سزادانی ئێران له‌ڕوی دیبلۆماتییه‌وه ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌ش پاش زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌مه‌به‌ستی هاوهه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌بابه‌تی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه.
ڕ . ج