شارپرێس:
به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیدارانه‌ی كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، كه په‌لده‌هاوێت بۆ جه‌ڵته‌ی مێشك، بۆیه پزیشكان چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ له‌وباره‌ی ده‌ده‌ن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان داده‌نرێت، كه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌زۆر حاڵه‌تدا په‌لده‌هاوێت بۆ جه‌ڵته‌ی مێشك‌و ته‌نانه‌ت مردنیش.
زۆركات به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌هۆكارێكی دیاریكراوه‌وه په‌یوه‌ست نییه، به‌ڵام گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه‌یان هه‌یه، زوو زوو پشكنین بۆ ئاستی فشاری خوێنیان بكه‌ن، هاوكات پزیشكان چه‌ندین ڕێنمایی ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه.
پزیشكان ڕێنمایی ده‌ده‌ن ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه، ڕۆژانه پێنج ژه‌م له‌كاته جیاوازه‌كاندا سه‌وزه‌وات‌و میوه بخۆن، هه‌روه‌ها دوركه‌ونه‌وه له‌خواردنی هه‌وریره‌مه‌نییه‌كان وه‌ك تورته‌و كێك‌و نانی سپی.
پزیشكان هۆشداریشده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئه‌وه نه‌خۆشانه‌ی فشاری خوێنیان هه‌یه به‌بێ ئاگاداری پزیشكه‌كانیان سیستمی خۆراكییان نه‌گۆڕن، چونكه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌و فشاری خوێنیان ده‌بێت.
ڕ . ج