ڤیدیۆ.. روسیا ئۆتۆمبیلێكی نوێی سەربازی بەرهەمدەهێنێت

جیهان

22/05/2018‌ 7163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
روسیا ئۆتۆمبیلێكی نوێی سەربازی بەرهەمهێنا، كە توانایەكی بەهێزی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن كۆمەڵەی كاماز بەرهەهێنراوە، كە ناوی ك-53949 "تایفونیونوك"و لەرۆژی 16ی ئەم مانگەوە خراوەتە خزمەتی سەربازە.

ئۆتۆمبیلەكە لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری بەرهەمهێنراوە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی سیستەمی هاتووچۆی سوپای روسیا لەكاتی شەڕەكان، بەتایبەتی لەناوچە دارستانی‌و شاخاوییەكان.

ئۆتۆمبیلی "تایفونیونوك" جگە لەوەی توانایەكی سەربازی بەهێزی هەیە، لەدروستكردنیشدا سیستەمێكی پێشكەوتووی ئەلیكترۆنی بەركارهێنراوە.

هـ ـ ح