شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دواین هه‌وڵی خۆی له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، به‌كارێكی مه‌حاڵ ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، هه‌رچه‌نده یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوه له‌وه‌ی گریزمان ڕازیبكات كه له‌یانه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه 120 ملیۆن یۆرۆ دابینبكات، كه 100 ملیۆنی بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده، هه‌روه‌ها 20 ملیۆنیشی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداده كه ئێستا پشكی له‌سه‌دا 20ی فرۆشتنی گریزمان له‌لای ئه‌و یانه‌یه.
پێشتر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانی نزیك له‌گریزمان، توانیان ئه‌و یاریزانه قایل بكه‌ن به‌مانه‌وه‌ی له‌و یانه‌یه بۆ وه‌رزێكی دیكه.
به‌ده‌ر له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌ڕیزی ئه‌و یانانه‌دایه كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی گریزمان ده‌دات.
ڕ . ج