هاری كین دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەكانی مۆندیال

وەرزش

23/05/2018‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گاریس ساوسجیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئیشارەی كاپتی هەڵبژاردەكەی دایە هاری كینی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.

گاریس ساوسجیت بۆ یارییەكانی مۆندیالی روسیا لەهاوینی داهاتوو هاری كینی كردووەتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرە.

راهێنەرەكە رایگەیاند، كە متمانەیەكی زۆری بەهاری كین هەیە، بۆیە ئەو بەرپرسیارییەی پێ بەخشیوەو داواشی كرد، لەئاستی ئەوەدا بێت.

هاری كین لەوەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی تۆتنهام پێشكەش كرد، هەر ئەوەش وای كردووە لەراهێنەری هەڵبژاردەكەی بیكاتە كاپتن.

هـ ـ ح