ئەردۆغان زێڕەكانی توركیا لەئەمریكاوە دەگوازێتەوە سویسرا

جیهان

24/05/2018‌ 2874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، 19 تۆن زێڕی توركیا، كە لەبانكی فۆرت كنۆكسی ئەمریكا بووە، بردووەتە بانكی ئینتەرناسیۆناڵ سەتلەمەتسی شاری بازلی سویسرا.

رۆژنامەی بزبازیل بڵاویكردەوە، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو ئەمریكا لەئاستێكی خراپدایە، بۆیە ئەو زێڕانەی لەو وڵاتەوە گواستووەتە سویسرا.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە كەیسی ڕەزا زەراب جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاڵك بانكی توركیا هۆكارێكی تر بووە، بەوەی ئەنقەرە زێڕەكانی لەئەمریكاوە بگوازێتەوە سویسرا.

ماوەیەكە لەسەر چەند پرسێك، بەتایبەتی لەسەر پرسی ئەمنی‌و ئابووری سیاسی، كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان توركیاو ئەمریكا هەیەو رۆژ بەرۆژیش ئەو كێشانە روو لەزیادبوون دەكەن.

هـ ـ ح